Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حەشدی شەعبی هێزێکی ٤٠٠ کەسیی گەڕاندەوە خورماتوو

خورماتوو-KDP.info-  بەرپرسی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان زانیاریی لەسەر ئەو فرقە سەربازییەی حەشدی شەعبی دەدات، کە هێنراونەتە خورماتوو و دەڵێ، ژمارەیان ٤٠٠ کەسە.

(ئەکرەم ساڵح)، بەرپرسی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''٢٧ی مانگی ٤ی پارەکە ڕێککەوتنێک لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و (هادی عامری)، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی (بەدر)دا کرا و، دوای شەڕەکەی (دووز خورماتوو)، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە هێزێکی هاوبەش لەنێوان حەشد و پێشمەرگەدا دروست کرا، بۆ ئەوەی مانگێک ئەمنییەتی شارەکە بگرنە دەست و دوای مانگەکەش پۆلیس و ئاسایش شارەکە بپارێزن. بەڵام ئەو هێزانەی حەشد کە هاتنە (دووز)، ئیتر نەچوونەوە دەرێ و، ماوەیەک پێش ئێستا، کە شەڕی مووسڵ دەستی پێ کرد، ژمارەیەکی کەمی ئەو کەتیبەیەیان هێشتنەوە و ئەوانی دیکەیان بردن بۆ شەڕی مووسڵ. ئێستا ئەم هێزەی هاتووە بۆ (خورماتوو)، هەمان ئەو کەتیبەیەیە کە بران بۆ شەڕی مووسڵ، بەڵام ئەم جارە تۆکمەتر و پۆشتەتر گەڕاونەتەوە و ژمارەیان ٤٠٠ کەسە.''

(ئەکرەم ساڵح) گوتیشی: ''بوونی ئەو هەموو هێزە لە شارەکەدا کاریگەریی خراپ لەسەر ئەمنییەتی شارەکە دادەنێت.''

کارزان سەباح