هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی (بینالی یڵدرم) كاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌رامبه‌ر گوته‌كانی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، كه ره‌خنه‌ی له رێوڕەسمی پێشوازیكردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مه‌سعوەد بارزانی) گرتبوو.
سەبارەت بە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەمیانی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، (مەسعوود بارزانی) بۆ تورکیا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی (بینالی یڵدرم) رایگه‌یاند ''بەپێی دەستووری عێراق، هەرێمی کوردستان لە باکووری ئەو وڵاتە، پێکهاتەیەکی خۆ بەڕێوەبەرە. پەرلەمان، سەرۆکوەزیران، وەزیر و ئاڵای جودایان هەیە و لەسەر ئاستی جیهانیش بەو جۆرە دەناسرێن. باسکردنی ئەم بابەتە وەک ئەوەی کە مامەڵەیەکی نوێیان لەگەڵدا کرابێت، نیازپاکیی نییە. تورکیا بە تەواوەتی رێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت. رێز لە هەموو ئەو ماددانەش دەگرێت کە لە دەستووری عێراقدا هاتوون. ئێمە جگە لەوە، هیچ هەڵوێستێکی دیکەی دیپلۆماسی، پەیڕەوکردنی شێوازی نوێی مامەڵەمان ئەنجام نەداوە و ئەنجامی نادەین''.
له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مان، (یڵدرم) ئەم قسانەی کردن.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم لەو كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر گوته‌كانی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) هەروەها گوتی "ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه گوتوو‌مانه؛ ئیمه له‌گه‌ڵ برایانی كورد كێشه‌یه‌كمان نییه. ئه‌و كوردانه‌ی له عێراق و ئەوانەشی لە سووریا ده‌ژین و به تیرۆره‌وه تێوه‌نه‌گلاون برای ئێمه‌ن. برایانی تورك و به ڕه‌گه‌ز كورد له وڵاته‌كه‌ماندا تاجی سه‌رمانن''.
یەکشەممە ٢٦-٢-٢٠١٧، سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) سەردانی تورکیای کرد و، لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیادا کۆ بووەوە، لە ڕێوڕەشمی پێشوازیکردندا، جیا لە جارانی پێشوو کە لە پشت میزی کۆبووەنوەکان دادەنرا، ئاڵای کوردستان لە هەردوو فڕگەی نێودەوڵەتیی ئیستانبوول و ئانکارا هەڵکرا.
سەرچاوە، ئانادۆڵو