Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عەبدولڕەحمان مەلا ڕەسوڵ: خەڵکی بە گرینگییەوە لە گۆڕانکارییەکانی پارتی دەڕوانن

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی پێشووی لقی 26ی پارتی لە چۆمان ڕایگەیاند، گۆڕانكاری و ڕیفۆرم لای پارتی، واتە نوێبوونەوەی ڕوخسارەكان و دروستكردنەوە و گەشەپێدان. هەمیشە ڕۆحی ئالوگۆڕكردنی پۆستەكان لەنێو پارتیدا هەبووە. هاووڵاتیانی كوردستان، چ ئەندام و لایەنگری پارتی بن، چ خەڵكێكی دیكە، دڵیان بەو گۆڕانكارییانە خۆشە و بە چاوێكی گرینگ تەماشای ئەو گۆڕانكارییانە دەكەن.

بەرپرسی پێشووی لقی 26ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چۆمان، (عەبدولڕەحمان مەلا ڕەسول)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی  گوت: ''گۆڕانكاری و ڕیفۆرم لای پارتی، واتە نوێبوونەوەی ڕوخسارەكان و دروستكردنەوە و گەشەپیدان و، هەمیشە ڕۆحی ئالوگۆڕكردنی پۆستەكان لەنێو پارتیدا هەبووە.''

(عەبدولڕەحمان مەلا ڕەسول) گوتیشی: ''بەباش زانرا گۆڕانكاری لەنێو پارتیدا بكرێت و كەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو دابنرێت، ئەو گۆڕانكارییانە گرینگیی خۆیان دەبێت. هاووڵاتییانی كوردستان، چ ئەندام و لایەنگری پارتی بن، چ خەڵكێكی دیكە بن، دڵیان بەو گۆڕانكارییانە خۆشە و بە چاوێكی گرینگ تەماشای ئەو گۆڕانكارییانە دەكەن.''

ڕابین شێروانی