Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی بۆ هەرێمی كوردستان گەڕایەوە

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) بۆ هەرێمی کوردستان گەڕایەوە.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ـی ٢ـی ٢٠١٧ (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای سەردانێكی چەند ڕۆژە بۆ دەرەوەی وڵات و بەشداریكردنی لە كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانی لە شاری میونیخی ئەڵمانیا و دیداری لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری گەورە بەرپرسانی جیهان لە پەراوێزی كۆنفڕانسەكە و هەورەها سەردانی بۆ فەڕەنسا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا و پاشان سەردانی بۆ وڵاتی توركیا و دیداری لەگەڵ سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە، لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.