Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کچێکی تەمەن ٦ ساڵان لەدەستی داعش رزگار کرا

دهۆک-KDP.info-  کچێکی دیکەی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار کرا کە تەمەنی ٦ ساڵە و خەڵکی شنگالە و لە ساڵی ٢٠١٤وە داعش رفاندبووی.

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوان لە پارێزگای دهۆک (حوسێن قائیدی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کچێکی تەمەن شەش ساڵی بەناوی (هانزاد) ک خەڵکی شنگالە و لە ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن چەکدارانی داعش رفێندرابوو، رزگار کرا.

(حوسێن قائیدی) دەشڵێ، هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە دەستی داعشدا ماون و رفێندراون، تا ئێستاش کە نووسینگەکەمان سەر بە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کوردستانە، توانراوە زیاتر لە ٢٩٠٠ کەس رزگار بکرێ و، بەگوێرەی زانیاری ئێمەیش نزیکەی ٣٣٠٠ کەسی دیکە لە ژێر دەستەڵاتی داعشدا ماون رزگاریان ببێ.

کاروان باعەدری