Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چوار بەڕێوەبەری ناحیە لە سنووری پارێزگای هەولێردا دەستبەکار دەبن

هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەستبەرکابوونی بۆ چوار لە بەڕێوەبەری ناحیەکان دەرکردووە و دەستبەکار دەبن.

(یاسین سەلیم مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لەماوەری رابردوودا ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەنگی بۆ هەریەک لە بەڕێوەبەری ناحییەکانی هەریر، کەورگۆسک، حاجی ئۆمەران و سیدەکان دا و لە ئێستایشدا لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆدا فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەرچووە.
دەشڵێ، لە ئێستادا بیرلەوەدەکرێتەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێ کە گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەرکاندا بکرێ، بەڵام تا ئێستا بەتەواوەتی بڕیاری بۆ نەدراوە و هەر لەژێر هەڵسەنگاندان دایە.

جێی ئاماژەیە، (ئیحسان عەبدولقادر) بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان و (فەرزنگ ئەحمەد) بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران و (سائیب هاروون) بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی کەورگۆسک و (حامد ئیسماغیل) بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر دەستبەرکار دەبن.

بڵند ئیبراھیم