Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەزگای بارزانی لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان بەردەوامە

 

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە چەندین هەڵمەتی جیادا هاوكاریی بەسەر ئاوارەكانی كەورگۆسك، مووسڵ و دیبەگەدا دابەش كرد.

٣٢٥٠٠ لیتر نەوت بۆ پەنابەران لە كەورگۆسك دابین كرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی UNHCRنەوتی ٣٢٥٨ خێزانی پەنابەری لە كەورگۆسك دابین كرد.

تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی هاوكاریكردنی زیاتری ئاوارە و پەنابەران لە وەرزی زستاندا و بەهەماهەنگی UNHCRبڕی ٣٢٥٠٠ لیتر نەوتیان بۆ ٣٢٥٨ خێزانی پەنابەری رۆژائاوای كوردستان دابین كرد.

جێگای ئاماژەیە لە رۆژانی رابردوودا تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی UNHCRسۆبەیان بۆ ٦٦ خێزانی پەنابەر لە كەمپی كەورگۆسك دابین كرد.

جلوبەرگی زستانە بۆ ٣ هەزار منداڵ دابین كرا

تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگییان بەسەر ٣ هەزار منداڵی ئاوارەی نیشتەجێی  پارێزگای مووسڵدا دابەش كرد، جلوبەرگەكان لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ unicefبۆ منداڵەكان دابین كرابوو.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و unicefبە مەبەستی پشتیوانیكردنی منداڵان و گەیاندنی یارمەتی پێیان، پرۆتۆكۆڵێكیان ئیمزا كرد كە تێیدا ٣٠ هەزار منداڵ سوودمەند دەبن.

٨٠٩ خێزانی ئاوارەی كەمپەكانی دیبەگە هاوكاری كران

چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی هاوكاریكردن و پێكهێنانی ژیانێكی باشتر بۆ ئاوارەكان لەناو كەمپەكاندا بەردەوامە و لە دوو هەڵمەتدا ٨٠٩ خێزانی ئاوارەی كەمپەكانی دیبەگە هاوكارییان بۆ دابین كرا.

تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەمەهانەگی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق جلوبەرگی زستانەیان بۆ ٤٩٧ خێزانی كەمپەكانی دیبەگە دابین كرد.

هەر لە هەمان رۆژدا گرووپی خۆبەخشی (أصنع  بصمە للإغاپە والتنمیە البشریە) خواردنی وشكی بۆ ئاوارەكانی كەمپەكانی دیبەگە دابین كرد كە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر ٣١٢ خێزانی ئاوارەدا دابەش كرا.