Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حەیدەر شەشۆ: چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانین


شنگال-KDP.info-  فەرماندەی 'هێزی پاراستنی ئێزدیخان' دەڵێ، هێزەکەیان كه‌ زیاتر لە 7000 هەزار کەسە، بە شێوەیەکی فەرمی داوایان لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە، بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
                                                                    
ئه‌و هێزه‌ كه‌ به‌ ناوی 'هێزی پاراستنی ئێزدیخان'ه‌وه‌یه‌ و (حەیدەر شەشۆ) فه‌رمانده‌كه‌یه‌تی، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، زیاتر لە 7000 هەزار کەسە و زیاتر لە 4000 هەزار کەسیان مەشقیان پێ کراوە.
(حەیدەر شەشۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''سەرۆکی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) بڕیاری داوە، ئەم هێزە بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام هێشتا بە فەرمی و كرداری ئه‌م كاره‌ نه‌كراوه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ چاوەڕوانین (سەرۆک بارزانی) لە ئەڵمانیا بگەڕێتەوە و چاره‌نووسی هێزه‌كه‌مان یه‌كلا ببێته‌وه‌.''

(حەیدەر شەشۆ) به‌ پێویستی ده‌زانێ ئەو ناوچانەی هێشتا لەژێر کونترۆڵی داعشدان، ڕزگار بکرێن و خەڵک بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان، گوتیشی ''ئێمە داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، دەست بە ئاوەدانکردنەوەی شنگال بکات.''

هاوكات جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌زاره‌تی ته‌واوی گه‌لی كورده‌ و به‌ هیی خۆیشیانی ده‌زانن، گوتیشی "ئێمه‌ی ئێزدی كوردستانین و هیچ كات ناتوانین خۆمان له‌ كوردستان دوور بخه‌ینه‌وه‌.''

فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزدیخان ڕه‌تیشی كرده‌وه‌ كه‌ هێزەكه‌یان سەر بە پەکەکە و حەشدی شەعبی بێت، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك لەلایەنی دارایییەوە حەشدی شەعبی هاوکاریی کردوون، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ ''لە دوای 2015ەوە هیچ پێوەندییەکمان بە حەشدی شەعبییەوە نەماوە.''

کاروان باعەدری