میونشن، ئهڵمانیا-KDP.info- ئهمڕۆ یەكشەممە، 19ـی 2ـی 2017، لە سێیەمین ڕۆژی كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانی لە شاری میونیخی ئەڵمانیا و لە پەراوێزی كۆنفڕانسەكه، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كۆ بووهوە.
لە كۆبوونەوەكەدا شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووری ڕۆشناییان خستەسەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا و شاری ڕەققە و هەروەها باسیان لە كۆبوونەوە و دانوساندنەكانی داهاتووی جێنێڤ كرد.
هەروەها بیروڕای خۆیان لەبارەی ئاییندەی سووریا و چارەسەركردنی كێشەكان خستەڕوو. داوایشیان لە سەرۆك بارزانی كرد كە ڕوانگەی خۆی لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە و هاوكێشە سیاسییە دەولییەكان شی بكاتەوە.
پاش ئەو كۆبوونەوەیە (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (بڕێت مەكگورك) نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش و شاندی یاوەری كۆ بۆوە.
لە دیدارەكەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش جەختی لەوە كردەوە كە ستراتیژیی ئەمەریكا لەمەڕ شەڕی دژی داعش وەك خۆی بەردەوامه و ئەو شەڕە ئەولەویەتی سیاسەتی دەرەكیی وڵاتەكەیەتی. هەروەها سوپاسی هێزی پێشمەرگەی كرد كە هەماهەنگییەكی بێوێنەیان لەگەڵ هاوپەیمانان و سوپای عێراقیدا لە شەڕی داعش هەبووە. ئەوەیشی دووپات كردەوە كە هەروەكچۆن ئەمەریكا یارمەتیی كوردستانی دا لە شەڕی تیرۆر ئەوهایش هاوپەیمانی گەلی كوردستان دەمێنێتەوە.
لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) سوپاسی (بڕێت مەكگورك)ی كرد و وەك دۆستی گەلی كوردستانی وەسفكرد و پیرۆزباییشی لێ كرد بە بۆنەی بەردەوامبوونی لە ئەرك و كاری خۆیدا و هەروەها بیروڕای خۆی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ قۆناغی دوای داعش خستەڕوو.
هەر هەمان ڕۆژ و لە پەراوێزی كۆنفڕانسی ئاساییشی میونیخ، (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (بینالی یڵدرم) سەرۆكوەزیرانی توركیا و شاندێكی یاوەری كۆ بۆوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوا پێشهاتە سیاسییەكان لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.
تاوتووكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بە تایبەت لەبواری ئابووری و هەروەها دەرئەنجامەكانی سەردانی پێشووی سەرۆكوەزیرانی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان تەوەرێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بوو.
جێگهی ئاماژهپێدانه لهو كۆبوونەوانەدا (محهممهد حاجی مهحموود) سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و (شێخ جهعفهر شێخ مستهفا) ئهندامی مهکتهبی سیاسی یهکێتی نیشتمانی کوردستان و فهریقی یهکهم (عومهر عوسمان) ئهندامی مهکتهبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دکتۆر (فواد حوسێن) سهرۆکی دیوانی سهرۆکایهتی ههرێمی کوردستان و (ئهنوهر حاجی عوسمان) بریکاری وهزارهتی پێشمهرگه و (هێمن ههورامی) ئهندامی ئهنجومهنی سهرکردایهتی پارتی دیموکراتی کوردستان یاوهری (سەرۆك بارزانی) بوون.