ھەولێر-KDP.info- چاودێرێکی سیاسی باوه‌ڕی وایه، بەشداریکردنی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرە نێودەوڵەتییەکان، ھەرێمی کوردستان لە سەربەخۆیییه‌كه‌ی نزیکتر دەکاتەوە و هۆكار ده‌بێ له پشتگیریی نێودەوڵەتی بۆ پرسه ڕه‌واكه‌ی.
کۆنگرەی میونشن ساڵێک یان دووساڵ جارێک بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاسایشی نێودەوڵەتی ساز ده‌درێت، زۆربەی وڵاتان لەو کۆنگرەیەدا ئەندامن و بەشداریکردنی (سەرۆک بارزانی) و شاندی سیاسی و سه‌ربازییه‌كه‌ی یاوه‌ریشی تێیدا، گرینگیی سیاسی و دیپلۆماسیی خۆی ھەیە بۆ ھەرێم، چونکە چاوی بە سەرکردە و دیپلۆماتكارانی جیھان دەکەوێت.
له‌باره‌وه (د.بوخاری عەبدوڵڵا) كه چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆیه، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "بەشداریکردنی ھەرێم لەو کۆنگرەیەدا رۆڵی ھەرێم دەردەخات لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی کوردستان و عێراق و ناوچەکەش، هه‌ڵبه‌ت شاندی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بانگھێشت کراوە و بەشداری ده‌کات لەو کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەدا.''
ئەمڕۆ 53یەمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەستی پێكرد. وه‌ك بڕیاریش بوو (سەرۆک بارزانی) له په‌راوێزی یه‌كه‌م ڕۆژی کۆنگرەدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا و وه‌زیری سه‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا كۆ بووه‌و و، وایش بڕیاره له‌گه‌ڵ زۆرێك له سه‌رکرده و دیپلۆماتكارانی وڵاتانی به‌شداربوو لەو کۆنفرانسەدا کۆ ببێته‌وە.
(د.بوخار عەبدوالڵا) گوتیشی، لە ھەمووجیھان دوای ھاتنی داعش و به‌ره‌وڕووبوونەوەیان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە و ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستیان ھێناوە، رۆڵی ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگە یەکجار بەرز بووه‌تەوە، چونکە ئێستا کەم کەس ھەیە لە سەرکردە و دیپلۆماسانی جیھانی ئاشنای ھێزی پێشمەرگە نەبێت، ئینجا کوردیش بووه‌تە بەشێک لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بۆیە بانگھێشت دەکرێت بۆ ئەو جۆرە کۆنگرانە.
عەبدوڵڵا باوه‌ڕیشی وایه كه، ''بەشداریکردنی ھەرێم لەوجۆرە کۆنگرە نێودەوڵەتیانە و رێکخراو نێودەوڵەتییەکاندا زیاتر نزیک دەبێتەوە لە سەربەخۆیی، چونکە زیاتر دەناسرێت و خەڵک لە کێشەکان و ئامانجەکانت نزیک دەبێتەوە، بۆیە ئەمە دەبێتە پشتگیرییەکیش بۆ داوا رەواکانی گەلی کورد.''
له كۆنگره‌ى ئه‌مساڵدا داخوازیى به‌شداربوون به راده‌یه‌كى به‌رچاو زیادی كردووه. وه‌ك ئه‌وه‌ى رێكخه‌رانى كۆنگره‌كه ئاماژه‌یان پێكردووه و به خاڵى گرینگى كۆنگره‌كه‌ى ده‌زانن.
به‌شدارانى كۆنگره‌كه پێكهاتوون له 47 وه‌زیرى ده‌ره‌وه، 30 وه‌زیرى به‌رگرى، 90 په‌رله‌مانتار و هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى وڵاتانى ئۆكراینا، پۆڵه‌ندا، ئه‌میندارى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، ئه‌منیدارى په‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى.
بڵند ئیبراھیم