هه‌ولێر-KDP.info- له 64 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یێنێ، ئه‌و هه‌لومه‌رجه چاره‌نووسسازه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان زیاتر پێویستی به هه‌وڵ و كۆششی بێ‌وچان و هێز و توانا و ئاماده‌یی لاوانه وه‌ك شووره‌یه‌كی پۆڵایین و داكۆكیكار له ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌روه‌ها شانبه‌شانی رۆڵه دڵسۆزه‌كان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له سه‌نگه‌ری تێكۆشاندا بن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی تیرۆریستان و ناحه‌زان و پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه و به‌ده‌ستهاتنی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی (64)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان:
به‌ڕێزان/ سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و هه‌ڤاڵانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان..
به‌بۆنه‌ی(64)ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه خه‌باتگێڕه‌كه‌تان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له ئێوه و كادیر و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌تان و سه‌رجه‌م لاوانی كوردستان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین هه‌رده‌م له كار و چالاكی و هه‌وڵ و كۆششه‌كانتان به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بن و، زیاتر به‌ره‌و پێش بچن و ده‌سكه‌وتی زۆرتر بۆ توێژی لاوان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌ده‌ست بێنن.
مایه‌ی شانازییه به‌درێژاییی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی (64)ساڵه‌یدا، یه‌كێتیی لاوان توانیویه‌تی وه‌ك رێكخراوێكی كاریگه‌ر و گرینگ كۆكه‌ره‌وه‌ی هێز و تواناكانی لاوان بێت و پانتاییی كار و چالاكییه‌كانی زیاتر و به‌رفراوانتر ببێ، هه‌روه‌ها شێلگێرانه سوور بێ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كارنامه و پلانه‌كانی و زیاتر په‌ره‌یان پێ بدات له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ناوچه‌كه رۆڵی شیاوی خۆی زیاتر و چاكتر ببینێ بۆ به‌دیهێنانی خواست و ویست و ئامانجه ره‌واكانی توێژی لاوان و گه‌له‌كه‌مان.
نكوڵی ناكرێ له رۆڵی توێژی به‌رفراوانی لاوان شانبه‌شانی توێژ و چینه‌كانی دیكه له مه‌یدانی كار و قوربانیداندا، هه‌ر بۆیه‌ش جێ په‌نجه‌یان له گشت بوارێكدا روون و به‌رچاوه له رووی جۆشدان و ته‌یاركردنی ئه‌و توێژه‌وهۆشیاركردنه‌وه‌یان له‌پێناو بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و به‌رهه‌مدار، دوور له ره‌فتاروهێزی توندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕیی بۆ به‌دیهێنانی دواڕۆژێكی ئاسووده‌وبه‌خته‌وه‌ر بۆ لاوان له‌و رێگایه‌ش به‌ده‌یان سه‌ركرده‌و سیاسه‌تمه‌داروكه‌سایه‌تی لێهاتوو له رێكخراوه‌كه‌تاندا پێگه‌یاندووه و هێناوه‌ته ئاراوه.
مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه ئه‌و هه‌لومه‌رجه چاره‌نووسسازه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان زیاتر پێویستی به هه‌وڵ و كۆششی بێ‌وچان و هێز و تواناوئاماده‌یی ئێوه‌یه وه‌ك شووره‌یه‌كی پۆڵایین و داكۆكیكار له ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌روه‌ها شانبه‌شانی رۆڵه دڵسۆزه‌كان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له سه‌نگه‌ری تێكۆشان دابن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی تیرۆریستان و ناحه‌زان و پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه و به‌ده‌ستهاتنی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان.
جارێكی دیكه به‌و بۆنه‌یه‌وه پاڵپشتی و پشتیوانیی ته‌واوی خۆمان بۆ ئێوه و یه‌كێتییه‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و، ئومێده‌وارین هه‌رده‌م پێشه‌نگ بن و له به‌ره‌وپێشچوون دابن بۆ به‌دیهێنانی گشت ئامانجه‌كانتان.
سڵاو له گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه‌ی له رێگای سه‌رفرازیی یه‌كێتییه‌كه‌تان گیانیان به‌خشی..
سڵاو له (64)ساڵه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی نه‌سره‌وتووی پڕده‌سكه‌وتی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
17/2/2017