Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێكەوت

 

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی 2ـی 2017، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانی لە شاری میونخی ئەڵمانیا لەگەڵ شاندێكی سەربازی و سیاسیی هەرێمی كوردستان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو دەرەوەی كوردستان بەڕێكەوت.

لە پەراوێزی ئەو كۆنفڕانسەدا، (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ ژمارەیەك سەركردە و بەرپرسە سیاسییەكانی وڵاتانی بەشداربوودا كۆ دەبێتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، لەو سەردانەدا (محەممەد حاجی مەحموود) سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان، (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، فەریقی یەكەم (عومەر عوسمان) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دكتۆر (فوئاد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، (هێمن هەورامی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان و (ئەنوەر حاجی عوسمان) بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە، یاوەری شاندەكەن.