هەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێوەست بە ڕاپۆرتی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان تایبەت بە هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی رایگەیاند، ''ڕ‌اپۆرتێكى باشه و كردارییه و خۆمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه دانیشتووین و شته‌كانمان باس كردووه.'' دەشڵێ، زۆر گرینگ ده‌بێت كڕینى ده‌رمان به‌ناوه‌ندى بكرێت هه‌م بۆكواڵێتى و،هه‌میش بۆ نرخى ده‌رمان و، ده‌رمانى قاچاغ و ساخته‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه له‌بازاڕ.
ڕ‌اپۆرتێكى باشه و كردارییه و خۆمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه دانیشتووین
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 15-2-2017 سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ بەرچاوڕوونیی ڕای گشتیی و ئاگاداربوونی هاووڵاتیانی كوردستان ڕاپۆرتی دەرئەنجامی پڕۆسەكە لە ماوەی یەك ساڵدا بڵاوكرده‌وه یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كان پێوه‌سته به ده‌رمان كه ده‌كه‌وێته ته‌وه‌رى پێنجه‌م وبە بڕیاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ژمارە (10) لە ڕێكەوتى 11/7/2016، لیژنەیەكى تایبەت بە كێشەكانی دەرمان پێك هێندرا. لیژنەكە لە ماوەی كاركردنی خۆیدا هەشت دۆسیەی دەرمانی ئامادەكرد و پێشكەشی دەستەی نەزاهە كراون. لیژنەكە گەیشتە كۆمەڵێك ئەنجام و ڕاسپاردەی گرینگ بۆ چۆنیەتی ڕێگەگرتن لە دەرمانی قاچاخ و تەزویر، هەروەها ڕێكخستنەوەی كڕینی دەرمان و چارەسەری كێشەكانی كوالیتی كۆنتڕۆڵی دەرمان.
وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش له‌باره‌ى ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێ، ڕ‌اپۆرتێكى باشه و كردارییه و خۆمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه دانیشتووین و شته‌كانمان باس كردووه، هه‌ركه‌سێك خه‌رقێكى یاسایى كردبێت به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان له‌گه‌ڵیان ده‌جوڵێینه‌وه.
( د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به ڕاپۆرتى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، ڕ‌اپۆرتێكى باشه و كردارییه و خۆمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه دانیشتووین و شته‌كانمان باس كردووه و، له كابینه‌ى حه‌وت و هه‌شتیشدا وه‌كو وه‌زیر و وه‌زاره‌ت هه‌نگاوى كرداریمان ناوه له نێو ڕاپۆرته‌كه‌ش تێیدایه كه له‌بوارى كوالێتى كۆنترۆڵى ده‌رمان و به‌گرژداچوونه‌وه‌ى ده‌رمانى قاچاخ، به‌ڵام هێشتا پرۆسه‌كه ماویه‌تى و ئێستا ئێمه پرۆژه‌یه‌كمان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى چاكسازى پێشكه‌ش كردووه، كه پێ ى ده‌وترێت (لیژنه‌ى دامه‌زراوه‌ى ده‌رمان یاخود به مه‌ركه‌زى كردنى ده‌رمان) بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم خۆى ده‌رمانى كه‌رتى گشتى و تایبه‌تیش بكرێت، بۆیه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى ناومانه به‌رده‌وام ده‌بین و، ئه‌وه‌شى له‌ناوه‌رۆكى ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه هه‌ركه‌سێك خه‌رقێكى یاسایى كردبێت به‌پێ ى یاسا و رێنماییه‌كان له‌گه‌ڵیان ده‌جولێینه‌وه .
وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتیشى:" ڕاپۆرته‌كه له‌سه‌ربابه‌تى ده‌رمانى قاچاغ و،چۆنیه‌تى هه‌ماهه‌نگى كردنه ،كه هه‌موومان ده‌زانین ته‌نیا پێوه‌ست نییه به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى. به‌ڵكو په‌یوه‌سته به بازگه‌كان و ،كۆنترۆڵى بازاره‌كان به‌ماناى چه‌ند وه‌زاره‌تێك پێوه‌سته به‌و بواره،هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى رێكخستنى كڕینى ده‌رمان و گرێبه‌ستى ده‌رمان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه كارده‌كه‌ین و، پێشتریش به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران هه‌وڵمان داوه به‌رزترین كوالێتى ده‌رمان بكرین بۆ هه‌رێم، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه بۆ بابه‌تى ده‌رمان ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ى ئێمه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى چاكسازى داومانه جێ به‌جێ بكرێت پێموایه ده‌رمان زۆر باش ده‌بێت، هه‌م نزخه‌كه‌ى هه‌میش كوالیتیه‌كه‌ى، به‌مه‌رجێك یاساى كۆمپانیاى گشتى ده‌رمان جێ به‌جێ بكرێت كه ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت خۆى ده‌رمان بكرێت.
زۆر گرینگ ده‌بێت كڕینى ده‌رمان به‌ناوه‌ندى بكرێت هه‌م بۆكواڵێتى و،هه‌میش بۆ نرخى ده‌رمان
ئاماژەیش دا: "سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان چ به‌رێز سه‌رۆكى حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌شى پشتیوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستین و ،پشتیوانى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ن به‌تایبه‌تى له‌به‌رنامه‌ى ساڵى 2017 چه‌ند پێشنیارێكمان كردووه ، له‌وانه به‌دامه‌زراوه‌ى ده‌رمان و، باج خستنه سه‌ر مادده زیانبه‌خشه‌كان ،وه‌كو جگه‌ره و نێرگله‌و خواردنه كحولییه‌كان و كۆنترۆلكردنى ده‌روازه خۆراكییه‌كان.ئه‌مانه هه‌مووى بڕیارمان له‌سه‌ر داوه و هه‌روه‌ك له‌ڕاپۆرته‌كه‌ش هاتووه كۆمه‌ڵێك لیژنه‌مان پێكهێناوه له‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ى له كوالێتى ده‌رمان كارده‌كه‌ن نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌كه‌رتى تایبه‌ت كاربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه پێویستیان به ده‌رماڵه‌ى تایبه‌ته له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌و، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دانوستانمان كردووه.''
روونیشی کردەوە: "زۆر گرینگ ده‌بێت كڕینى ده‌رمان به‌ناوه‌ندى بكرێت هه‌م بۆكواڵێتى و، هه‌میش بۆ نرخى ده‌رمان و، ده‌رمانى قاچاغ و ساخته‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه له‌بازاڕ ،كه هه‌موو ئه‌مانه له‌خۆ ده‌گرێت هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ده‌رمانخانه و كۆگاى ده‌رمان داخراون و، له ڕانیه و سلێمانى ده‌ستمان پێكردووه و ،حه‌فته‌ى داهاتووش كۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا پێوه‌ندیداره‌كان ئینجا له‌پارێزگاى دهۆك له‌زاخۆ و دواتر له ئیداره‌ى گه‌رمیانیش ئه‌م هه‌نگاوه ده‌گرینه به‌ر، دواتریش ئامارێك داده‌نێین بزانین چه‌ند ده‌رمانخانه‌ى نایاسایى هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موویان به‌شێوه‌یه‌كى پاكیچ به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دابخرێت.''
نه‌شوان به‌رزنجى