Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکایەتیی هەرێم: ئازاد جوندیانی خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرە.. لە سەرۆکایەتیی هەرێم ئەرکی پێ نەسپێردراوە

هه‌ولێر-KDP.info-  سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە، (ئازاد جوندیانی) ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە سەرۆكایەتیی هەرێم پۆست و ئەركی پێ سپێردرابێ.


دەقی ڕوونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

ماوەی چەند ڕۆژە لە ژمارەیەك میدیا و ڕاگەیاندنی ناوخۆی هەرێمی كوردستان وا بڵاو کراوەتەوە كاك ئازاد جوندیانی لە سەرۆكایەتیی هەرێم پۆست و ئەركی پێ سپێردراوە.
لێرە بە هەموولایەك ڕادەگەیەنین كە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستی. داوا لە میدیا و ڕاگەیاندنەكان دەكەین بەر لەوەی هەواڵی لەمشێوەیە بڵاو بكەنەوە بەدواداچوون بۆ ڕاستیی و دروستیی هەواڵەكە بكەن.
كاك ئازاد جوندیانی كەسایەتییەكی خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرە و، هەموو كاتێك بواری كار و خزمەتكردنی وڵات لە هەموو شوێنێكدا بۆ ئەو ڕەخساوە.
جگە لەوەش، کاک ئازاد، کوڕی تێکۆشەرێکی ناسراو و فەرماندەیەکی ناوداری کۆماری کوردستان و شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە و خانەوادەی تێکۆشەری وەهاب ئاغای جوندیان هەمیشە جێگای ڕێز و تەقدیرن.

دکتۆر ئومێد سەباح
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
15ـی2ـی2017