كه‌ریم قادر
له دنیای نووسیندا، له نووسینی به‌رگریكردن ئاسانتر نییه، نه‌خاسمه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رگریكردنه بوو به فه‌رمانی حزبی، وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆڕانه‌كان بۆ شاردنه‌وه‌ی شكستی بزووتنه‌وه‌كه‌یان قازئاسا له به‌رانبه‌ر هه‌موو قسه و كارێكی به‌رپرسانه و واقیعیانه و خێر ده‌یكه‌ین و هێنده نابه‌رپرسانه قسه‌ی لاته‌رقه‌وچ ده‌نووسن، ناچاری دۆخی ئه‌وانه به‌و گه‌مه‌كاره خوگرتووه به‌راورد بكه‌یت، كاتێك له‌سه‌ر مێزی گه‌مه به‌دۆڕاوی هه‌ڵده‌ستێ له خوایه‌كی ده‌وێ یه‌كێك ئحمێك بكات بۆئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه و تێكدان گۆبه‌ندێك دروست بكات و سه‌ری گوریس بزر بكات.
به‌ر له هه‌ر هێزێكی دی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دژی هه‌وڵه كوده‌تاكه‌ی پیاوه "كه‌مئه‌زمونه‌كه" وه‌ستانه‌وه به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رباری هه‌وڵه شه‌خسییه‌كانی بۆ ته‌واوكردنی رێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه، به‌ڵام بۆی ته‌واو نه‌بوو. واتا ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی سیاسی و سازانی نێوان هێزه‌كان نه‌بوایه، ئه‌رز و ئاسمان لێكیان بدابوایێ نه یووسف ده‌بووه سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه فه‌خره‌دین ده‌بووه سكرتێری په‌رله‌مان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مافی حزبه سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كانه بپرسن، باشه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه چڕه‌كانی دۆسته‌كانی كورد و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ رزگاركردنی رێككه‌وتنی سیاسی و سازانی پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان، به‌ڵام پێداگیری له‌سه‌ر دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ و له‌پێناو چی و چ ناوێكی لێده‌نێی؟ نه‌خاسمه له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌ناوی پرۆسه‌ی دیموكراتی به‌شداری له پیلانێك بكرێت، كه سه‌ره‌تا به خۆدزینه‌وه له مافه دارایی و سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكی به‌رگریكردن و پاراستنی كوردستان و بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد، كه وه‌ك كوردستان له هه‌موو كارێك ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێت، كه چۆن و به چ ئامانجێك ستێرنی په‌لاماردانی داعش ئاڕاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا.
به‌كورتی ئه‌وه‌ی وا هه‌ست بكات رێگه‌ی ئاینده‌ی كوردستان ته‌خت و بێ كێشه و كه‌ندوله‌نده، لێخوڕه و بڕۆ و دنیا شامی شه‌ریفه، نه‌ك هه‌ر به "كه‌مئه‌زموون" پێناسه ده‌كرێ، به‌ڵكو "غه‌شیمێكی" عه‌یار و كاره‌ساته، به‌تایبه‌تی هه‌ر گه‌مه‌یه‌ك ببێته هۆی دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م سازان و یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی بۆ گه‌یشتن به‌و ئاینده‌یه، كه ته‌نها ده‌رگا كردنه‌وه‌ی ماوه، ده‌بێ ئه‌و گه‌مه‌كاره خوگرتووه له پرۆسه‌كه دوور بخرێته‌وه.