Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نووری حەمە عەلی: "پارتی گۆڕانکاری دیکە دەکات و ژمارەیەک کادیری دی دێنێتە پێشەوە"

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، ئەم گۆڕانكاریەی پارتی ئەنجامیداوە قۆناخی یەكەمە و قۆناخی دیكەشی بەدوادا دێت. ئەوەشی خستەڕوو پارتی بەنیازە دەم و چاوی نوێ بێنێتە پێشەوە و ژمارەیەك كادیر پۆستیان پێدەدەرێت.

(نووری حەمە عەلی)، ئەندامی ئەجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: "ئەمە قۆناخی یەكەمی گۆڕانكاریەكانی حزبە، لەوەتەی پارتی دیموكراتی كوردستان دامەزراوە بەردەوام گۆڕانكاریكردووە و بەرپرسی تازەی هێناوەتە پێشەوە و كادیری نوێی پەروەردە كردووە، ئەمەی لە دوای كۆبوونەوە بڕیاری لەسەردرا قۆتاخی یەكەمی گۆڕانكاریەكانە و قۆناغی دیكەشی بەدوایدا دێت،  بەپێی ئەو قسانەی لەنێو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتیمان لە كۆبوونەوەكانی دابێ گۆڕانكاریەكە ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگاكان و ئەو لقانەی ماون، گۆڕانكاریان تێدا دەکرێ.

(نووری حەمە عەلی) دەشڵێ، هەموو ئەوانەی لە قۆناخی یەكەمی گۆڕانكاریەكەدا پۆستیان پێدراوە، پێشتر پۆستیان هەبووە، بەڵام ژمارەیەك لەوانە كادیری نوێن لەوانە بەرپرسی لقەكانی سێ و بیست و بیست و شەش و شانزدە و بیست و سێ و بیست و چوار، مەبەستم گۆڕانكارییەكی نەوعییە پارتی ئەنجامیداوە و گۆڕانكاریە بۆ خزمەتی میللەت و هێنانە پێشەوەی ئەو كادیرانەیە كە پێشتر كاریانكردووە، كۆمەڵێك كادیری دیكەش دێنە پێشەوە لە ئەنجامی گۆڕانكاریەكاندا.

قائید میرۆ