Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هندرێن ئەحمەد: وەک حزبی شوعی پشتگیری لە پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین

هەولێر-KDP.info-   (ھندرێن ئەحمەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شوعی کوردستان دەڵێ، پشتگیری لە پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین لە بارەی بەشداریکردنی هەموو لایەنە سیاسییەکان لە کۆبوونەوەکاندا و پڕۆژەیشمان دەبێ.

(ھندرێن ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، پشتگیری لەو پەیامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین کە هەموو لایەنەکان لە کۆبوونەوەکاندا بەشداریان پێبکرێ، چونکە بەشداری هەموو لایەنەکان لە کۆبوونەوەکاندا بۆ چارەکردنی کێشەکان زۆرباشترە لەوەی کە تەنیا کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی ساز بدرێت.

دەشڵێ، بە باوەڕی ئێمە هەموو لایەنەکان بەشداربن کارێکی زۆرباشە، چونکە هەندێ حزب هەن کە رەگوریشەی مێژوویان هەیە و هەڵبەت پڕۆژەیشیان بۆ چارەکردنی دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم دەبێ، بۆیە پێویستە کۆبوونەوەکان فراوانتر بکرێن.

ئاماژەیشی دا، پڕۆژەیەکمان هەیە وەک حزبی شوعی کە ئەنجوومەنی سیاسی  دروستبکرێ و حزبەکانی نێو پەرلەمان و پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن بۆ ئەوەی ئەو دۆخەی کە ئێستا هەیە بەزوویی چارە بکرێ.

بڵند ئیبراھیم