Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کاروان ساڵح: پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بێنە پێشەوە و قسەی خۆیان هەبێ؛ پارتی و یەکێتی کارێکی باش دەکەن

هەولێر-KDP.info-  (كاروان ساڵح) چاودێری سیاسیی رایگەیاند، لە داهاتوودا كۆمەڵێك كێشە و ئاستەنگ دێنە بەردەمان، بۆ ئەو مەسەلانەش دەبێت هەموو لایەنەكان بڕیاری ئەوە بدەن و بەرپرسیارەتی هەڵبگرن و هەموو لایەنەكان كاریگەری خۆیان هەبێت، بۆیە (سەرۆك بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی زۆر ڕاستی داوە، چونكە ئێستا كاتی ئەوە نەماوە تەنیا پێنج لایەن بڕیار بدەن، بەڵكو قۆناغێكی دیكە هاتووەتە پێشەوە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان بەشدار بن لە بڕیاری سیاسیی و قسەی خۆیان هەبێت.

(كاروان ساڵح) چاودێری سیاسیی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی :لە چەند ساڵی رابردوو هەموو بەرپرسیارێتییەكە دەخرایە سەر شانی ئەو پێنج لایەنە، كوردستانیش چەند لایەنێكی دیكەی تێدایە لەو وڵاتەی ئێمە تێكۆشانی كردووە و خاوەن مێژوون، لەبەر ئەوەی ئەو كاتەیش هەموو ئەو لایەنانە دەكەوتنە بەر ڕەخنەی لایەنەكانی دیكە كە دەیانگوت،  لێ ناگەڕێن بەشدار بین لە بڕیاری سیاسیی، ئێمەیش مافی خۆمانە، خۆ مافی خۆیانە، ئێستایش قەیرانەكان ئەوەندە گەورەن، هەر لە قیرانی دارایی بگرە تا سیاسی، لە ئایندە كۆمەڵێك كێشە و ئاستەنگ دێنە بەردەمان، بۆیە دەبێت هەموو لایەنەكان بڕیاری ئەوە بدەن و بەرپرسیارەتی هەڵبگرن و هەموو لایەنەكان كاریگەری خۆیان هەبێت، بۆیە (سەرۆك بارزانی)، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی زۆر ڕاستی داوە، چونكە ئێستا كاتی ئەوە نەماوە تەنیا پێنج لایەن بڕیار بدەن، بەڵكو قۆناخێكی دیكە هاتووەتە پێشەوە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان بەشدار بن لە بڕیاری سیاسیی و قسەی خۆیان هەبێت.

گوتیشی: بەشێك لە كێشەكان دەگەڕێتەوە بۆ دووركەوتنەوەی پارتی و یەكێتی، كە لە دوای ڕاپەڕینەوە بە یەكەوەیان هێناوە تا ئێستا، بە هەموو شێوەیەك لە شێوەكان توانیویانە بەرپرسیارەتی هەڵبگرن و قەت رۆژێك لە رۆژان رایان نەگەیاندووە كە ئەوان بەرپرسیار نین، بەڵام كاتێك ئەوان لێك جیا بوونەوە،  بەدڵنیایەوە كێشەكان گەورە بوون، هەندێك لایەنی دیكەیش ئەو دووركەوتنەوەیان قۆزتەوە بۆ ئەوەی كاری خۆیان بكەن، خەڵكی هەرێمی كوردستان ئەمن و ئاساییشی دەوێت، دەیانەوێت لە خۆشترین ژیاندا بن و باری ئابووریان باش بێت، بۆیە ئەوەی پارتی و یەكێتی دەیكەن كارێكی زۆر باشە، بۆ ئەوەی بتوانن جارێكی دیكە ئەو بەرپرسیارەتە بگرنەوە ئەستۆ و كێشەكان چارە بكەن و داوایش لە لایەنەنەكان بكەن ئەوانیش لەگەڵ بن بۆ چارەكردنی كێشەكان و ئەو گۆڕانكاریانەی لە ناوچەكەدا دەكرێن".

ڕابین شێروانی