Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەرپرسێكی زەحمەتكێشان: پشتگیری لە پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین

هەولێر-KDP.info-  (گۆران جەلال)، ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێڕی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەڵێ، پشتگیری لە پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ئەوەی هەموو حزبەكان بەشداری دانوستانەكان بكەن.

(گۆران جەلال)، ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێڕی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند،  پێشتریش ئێمە وەك حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان لەگەڵ ئەوەبووین لە پرسە چارەنوسزاكاندا هەموو حزب و لایەنەكانی هەرێمی كوردستان بەشداربن، لەچەند ساڵی رابردوودا جەختمان لەسەر ئەو بەشداریكردنە كردووتەوە، بەتایبەتی بۆ چارەكردنی پرسەكانی نێوخۆی هەرێمی كوردستان، پێویستە هەموو لایەكان بەشداری دانوستانەكان بكەن و كەسیشی لێ بێبەش نەکرێت.

(گۆران جەلال) دەشڵێ، ئێمە لەگەڵ بۆچوونەكەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانداین و كارێكی زۆرباشە هەتا ئێمە پێمانباشە خەڵكیش لە دانوستانانەكاندا بەشداربێت، مەبەستم خەڵكی خاوەن ئەزموون و بڕوانامەیە، تا بە هەموو لایەكمان بتوانین بگەینە ئەنجامێك بۆ چارەكردنی پرسەكانی ئێستای هەرێمی كوردستانی گرتووتەوە، بەڵێ زۆریش گرینگە هەموو لایەنە سیاسییەكان بەشداری پێبكرێن چەندین جار لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا ئەو پێشنیارەمان كردووە.

قائید میرۆ