Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مستەفا شەفیق: بەشداریکردنی ئەنەکەسە لە کۆبوونەوەی ئاستانا زۆرباش و ئەرێنییە

هەولێر-KDP.info-  شارەزا لە کاروباری رۆژئاوای کوردستان (مستەفا شەفیق) پێوەست بە بەشداریکردنی ئەنەکەسە لە کۆبوونەوەی ئاستانا دەڵێ، بەشداری کورد لەهەر کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی پێوەست بە چارەکردنی پرسی سووریا زۆرباش و ئەرێنییە، چونکە وەک دیپلۆماسیی بەشداری کورد لەو جۆرە کۆبوونەوانە باشە و هەڵەنییە، دەشمێنێتەوە سەر ئەو نوێنەرانەی کورد کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداردەبن کە دەتوانن چی بۆ کورد بکەن و تا چەند توانایان هەیە دەستکەوت بۆ کورد بە دەستبێنن.

وا بڕیارە لە ٢٣ ی ئەم مانگەدا لە کازاخستان کۆبوونەوەی ئاستانا پێوەست بە دۆخی سووریا سازبدرێ کە هەریەک لە وڵاتانی رووسیا، تورکیا، ئێران، ئۆپۆزسیۆنی سووریا و رژێمی سووریا تێیدا بەشدار دەبن و ئەنەکەسەش بە فەرمیی بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشت کراوە.

پێوەست بە کۆبوونەوەکە، شارەزا لە کاروباری رۆژئاوای کوردستان (مستەفا شەفیق) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، "رووسیا دەیەوێ رۆڵی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناویندا چالاک بکات، لەمدوایەدا رووسیا کە پاڵپشتی رژێمی سووریای کرد و لە ئێستاشدا رژێمی سووریا دەیەوێ ئەو پرسانەی کە پێشتر ئەمەریکا لە جنێف هەوڵی چارەکردنی بۆ دان و دۆخەکە چارەنەکرا رژێمی سووریا دەیەوێ  ئەو رۆڵە بداتە رووسیا، ئێستا کە تورکیا و ئێرانیش لە کۆبوونەوەی ئاستانا بەشدارن، بۆیە گرینگە ئەمەریکاش بەشداربووا، بەڵام کە بەشدار نییە بە باوەڕی من بڕیاری کۆتایی بۆ چارەکردنی پرسی سووریا هەر لای ئەمەریکایە، بۆیە گرینگە هەڵوێستی ئەمەریکا بزانرێت.

دەشڵێ، بەشداریکردنی ئەنەکەسە لە هەر کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی پێوەست بە چارەکردنی پرسی سووریا زۆرباش و ئەرێنییە، چونکە وەک دیپلۆماسیی بەشداری کورد لەو جۆرە کۆبوونەوانە باشە و هەڵەنییە، دەشمێنێتەوە سەر ئەو نوێنەرانەی کورد کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداردەبن کە دەتوانن چی بۆ کورد بکەن و تا چەند توانایان هەیە دەستکەوت بۆ کورد بە دەستبێنن.

بڵند ئیبراھیم