Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەدحەت سلێمان: خەڵک لەو کەسانە تێگەیشتن کە دەیانەوێ شەقام لە دەڤەری سلێمانیدا بجوڵێنن

هەولێر-KDP.info-   راوێژکاری پەرلەمانی كوردستان (د.مەدحەت سلێمان) دەڵێ، پێش چەند ساڵێك لە ئەنجامی تەبایی نێوان پارتی و یەكێتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتیی بوژانەوەیەكی بەهێز و ئاوەدانكردنەوەیەكی بەهێزی بەخۆیەوە بینی، ئێستا خەڵك تەمەنای ئەوە دەكەن رەوشەكە بگەڕێتەوە ئەو سەردەمەی حوكمی  كوردستان لە لایەن پارتی و یەكێتییەوە دەكرا بەمەرجێك بەرنامەی چاكسازی بەردەوامی هەبێت.

( د.مەدحەت سلێمان)، راوێژكاری پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "دوای سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لایەكان، پارتی و یەكێتی گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی سەقامگیری كوردستان و بەهێزبوونی هەرێمی كوردستان لەڕووی سیاسی و داراییەوە تەنیا بە پارتی و یەكێتی دەكرێت، بەبۆچوونی ئێستا خەڵكی هەرێمی كوردستان لەو كەسانە تێگەیشتوون كە دەیانەوێ شەقام بجوڵێنن لە دەڤەری سلێمانیدا، چونكە ئاشكرابو دروشم شتێكە و واقعی هەرێمی كوردستان شتێكی دیکەیە.

راوێژكارەكەی پەرلەمانی كوردستان دەشڵێ، "لە دوا كۆبوونەوەشدا پارتی و یەكێتی لەسەر ئەو ستراتیژە گەیشتوونەتە یەك، بەتایبەت لەبارەی پرسی سەربەخۆیی و دانوستان لەگەڵ بەغدا، بەتایبەتی گەیشتوون بەو باوەڕەی تازە بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان هەر نانێرێ ئەگەر شەڕی داعش تەواو بێت ئیدی مەترسی دیكە بێتە سەر هەرێمی كوردستان.

روونیشی کردەوە، ئەو ناسەقامگیریەی چەند ساڵێكە لە سنووری سلێمانی دروستبووە خەڵكی ناوچەكە خۆی گەیشتووتە باوەڕ بە گۆڕان سەقامگیری دروست نابێت لەو دەڤەرە، بەڵكو بە پارتی و یەكێتی دروست دەبێت، تا سلێمانی بگەڕێتەوە دۆخی ئارامی خۆی، كە پێش چەند ساڵێك لە ئەنجامی تەبایی نێوان پارتی و یەكێتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتیی بوژانەوەیەكی بەهێز و ئاوەدانكردنەوەیەكی بەهێزی بەخۆیەوە بینی، ئێستا خەڵك تەمەنای ئەوە دەكەن رەوشەكە بگەڕێتەوە ئەو سەردەمەی حوكمی  كوردستان لە لایەن پارتی و یەكێتییەوە دەكرا بەمەرجێك بەرنامەی چاكسازی بەردەوامی هەبێت.

قائید میرۆ