Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

تا پێنجشەممەی دابێ ئەم وەزارەت و دەستانە مووچە وەردەگرن

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتى دارایى و ئابوورى خشتەیەکی دیکەی مووچەی راگەیاند کە تا رۆژی پێنجشەممەی دابێ مووچەی  ئەم وەزارت و دەستانە دەدرێت.

ڕۆژى دووشەممە بەروارى ٢٣/١/٢٠١٧، مووچەى فەرماندەى  پێشمەرگەى زێرەڤانى و فەرماندەى پۆلیسى بەرگرى و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

ڕۆژى سێشەممە بەروارى ٢٤/١/٢٠١٧، مووچەى ئەنجوومەنى ئاسایش و دەزگاى گشتىی ئاسایش دابەش دەكرێت.

ڕۆژى چوارشەممە بەروارى ٢٥/١/٢٠١٧، مووچەى وەزارەتى پەروەردە و وەزارەتى دارایی و ئابوورى دابەش دەكرێت.

هەروەها ڕۆژى پێنجشەممە بەروارى ٢٦/١/٢٠١٧، مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.

١-وەزارەتى ناوخۆ
٢-وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى
٣- وەزارەتى سامانە سرووشتییەكان
٤- وەزارەتى پلان دانان
٥- دەزگاى مین
٦- دیوانى چاودێرى دارایی
٧- دەستەى مافى مرۆڤ
٨- دەستەى ژینگە
٩- دەستەى وەبەرهێنان
١٠-دەستەى دەسپاكى
١١- كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانى كوردستان
١٢- ناوچە كوردستانیەكانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم