Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆك بارزانی و مۆگرینی كۆ بوونەوە

داڤۆس-KDP.info-  سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپادا كۆ بووەوە و، جەختیان لە بەردەوامی هاوکارییەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ پێشمەرگە کردووە.

لەمیانەی بەشداریكردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە سویسرا، (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (فدریكا مۆگرینی) بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا كۆ بووەنەوە. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، (سه‌رۆك بارزانی) و (مۆگیرینی) لەبارەی شەڕی دژی داعش و بارودۆخی ناوچەكە لە دوای شەڕ و پاككردنەوەی لە داعش گفتوگۆیان کرد.

رۆژی سێشەممە 17-1-2017، 47ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهان بەناونیشانی "وەڵامدانەوە و بەرپرسیارێتیی سەرکردەکان" لە داڤۆسی سویسرا دەستی پێكرد.

سەرۆکی وڵاتان، سەرکردە و کەسایەتییە بەنێوبانگەکانی جیهان و 750 پسپۆڕی جیهانی بەشدارن، گفتوگۆ لەسەر"هەژاری، گۆڕانکاری کەشوهەوا، چەکی کیمیایی، بزووتنەوە پۆپۆلیستییەکان و قەیرانی کۆچبەران" دەكرێت.