Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

رۆژئاوا لە ساتەوەختی بڕیاردا

حوسێن کوردنەژاد

شەڕ و شۆڕش لە ڕۆژئاوادا پڕە لە تاڵ و شیرینی، دەستکەوت و شکست، قارەمانی و ئیرادە، بێ تەجروبەییی سیاسی و ناڕوونیی فیکری، هاوپەیمانیی دروست و هەڵە.
ئێستا مەیدانی شەڕ لە لایەک، سیاسەتی ناوچە لە لایەک و سیاسەتی جیهانی لە لایەکی ترەوە کوردی گەیاندووەتە سەعاتەوەختی بڕیاری مێژوویی. تورکیا بەرەو ئەلباب دەڕوات جارێ هێز نییە کە لەبەرانبەریدا رابوەستی، رەوتی ناسیۆنالیزمی شۆنیستی ناوخۆی تورکیا پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ ئەم جووڵەیە، ئەگەر سەرکەوێ بەرەو منبج دەڕوات و پشت دەبستێتەوە بە قەولی جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و ئەمە وا دەکات کە کورد یان دەبێ منبج بەجێ بهێڵێت یان شەڕی کورد و تورکیا ساز دەبێت، لەو ناوەدا ئەمەریکا دەبێ لایەن هەڵبژێرێت. هەر چۆنێک کە دەڕوانین گشت پرۆژەی کانتۆنەکان و بەیەکبەستنەوەیان لەسەر بنەمای ئەو سیاسەتە (پ ی د) پەیڕەوی کردووە لە مەترسی جیددیدایە.

تۆێژەری ئەنیستیتۆی واشینگتۆن، فابریک بلانژ، لە نۆی ئەم مانگەدا مەیدانی شەڕ و ئاڵترناتیڤەکانی بە وردی باس کردووە. رەوش لە رۆژئاوادا جێ مەترسییە بۆ کورد. بەیانەکەی پەیەدەش لە سەر پەیوەندی و هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بە تورکیا دەرمانی دەرد نییە.


رێگاچارە پەیمانی هەولێر و دهۆک بوو و ئێستایش رەنگە رۆژ و هەفتە لەبەردەستدا مابێ بۆ خۆڕزگارکردن لەو بنبەستەوە لەسەر بنەمای ئەو پەیمانە. خۆگەیاندن بە سەرۆک بارزانی و ملدان بە ستراتێژی بارزانی رێگای دەرچوونە لەو تەنگانەییە.