Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د.ماجید شنگالی: بەغدا لە وەدەرنانی پەکەکە لە شنگالدا جیددی نییە

بەغدا  -KDP.info-ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (د.ماجد شنگالی) دەڵێ، عێراق لە وەدەرنانی پەکەکە لە شنگالدا جیددی نییە، چونکە پەکەکە خۆیان دەڵێن بەغدا هاوکاریان دەکات.

(د.ماجید شەنگالی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بەغدا لە وەدەرنانی پەکەکە لە شنگالدا جیددی نییە، هەڵبەت ئەگەر بیانەوێ پەکەکە وەدەربنێن ئەی بۆچی هاوکارییان دەکەن.
دەشڵێ، لە زاری گوتەبێژی حکوومەتی عێراقەوە پێیمان گوتراوە، ئامادەن هێزێکی هاوبەشی سوپای عێراق و پێشمەرگە پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی ببرێتە شنگال و پەکەکە ئەو شارە چۆڵ بکات، بەڵام ئه‌وه‌تا پەکەکە خۆیان دەڵێن بەغدا هاوکاریمان دەکات.

(شنگالی) گوتیشی، بەگوێرەی دەستووری عێراق بوونی پەکەکە لە شنگالدا دەستووری نییە، چونکە نابێ جیا لە هێزەكانی عێراق هیچ هێزێکی دیکە لە ناوچەکەدا بوونی هەبێ، پەکەکەیش بوونی نایاساییە و هێزێکە لە دەرەوەی دامەزراوەی بەرگریی عێراق و هەرێمی کوردستانە، بۆیە ئەگەر پەکەکە نەڕوات ئەوا زیان دەکات.

ئاماژەیشی دا، هەموو لایەک لە سەرخەتن تا پەکەکە شنگال چۆڵ بکات، ئەمەریکایش لە زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیه‌وه‌ بە ئاشکرا رایگه‌یاندووه‌، نابێ پەکەکە لە شنگال بێ، چونكه‌ بەهۆی پەکەکەوەیە دەڤەرەکە ئاوەدان ناکرێتەوە و خەڵکی بۆی ناگەڕینەوە.

کارزان سەباح