Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێویستە خانەنشینان لە ماوەی مانگێكدا فۆڕمی مووچە پڕ بكەنەوە

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پێویستە خانەنشینان لە ماوەی مانگێكدا فۆڕمی بایۆمەتریی تایبەت بە مووچە پڕ بكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ئاماژەی داوە: "ئاگاداری خانەنشینانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشینیی هەولێر /1 و هەولێر/2، كە دەكاتە ناو (سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری) دەكاتەوە، لە ماوەی (15/1/2017 تا 15/2/2017)، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشینی بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی (بایۆمەتری)ـی تایبەت بە مووچەكانیان".
وەزارەتی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە: "پێویستە خانەنشینان ناسنامەی باری شارستانییان (فسفۆڕی) بێت یان كارتی نیشتیمانییان هەبێت".

ئومێد بابان