Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كه‌مال کەرکووکی: چه‌ندان مۆڵگەی داعشان وێران کران؛ زۆرێكیشیان لێ کوژران

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک (د.کەمال کەرکووکی) دەڵێ، جارێکی دیکە تیرۆریستانی داعش لە میحوەرەکەمانەوە تیکشکێندران.

وه‌ك بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک (د.کەمال کەرکووکی) به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند، ماوەیەکە داعش لە سنووری میحوەری رۆژئاوای کەرکووکه‌وه‌ نیازی جووڵە و هێرشیان هه‌بووه‌، بەتایبەت لە گوندی مەنسوورییە و دەورووبەریدا، بەڵام بە هاوکاریی تیمی هەواڵگریی میحوەر و ژووری عەمەلیات و پێشمەرگە، بە وریاییەوە چاودێری کران، تا سەعات نۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆكه‌، به‌رمه‌بنای زانیاریی دروست كه‌ درابوو بە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، شوێنەکانیان بۆردوومان کران.

(كه‌ركووكی) دەڵێ، پێنج جار فڕۆکەکان بۆردوومانیان کردن و، مۆڵگەکانیان وێران کران؛ جیا له‌وه‌ شۆفەڵێکی درعیان لێ تێكشكێندرا و هەروەها چه‌ندان داعشیش کوژران.