ئاژانسەکان-KDP.info- ڕێکخراوی هابیتات ڕایگه‌یاند، له دوای هێرشه دڕندانه‌که‌ی داعشه‌وه زۆربه‌ی زۆری کوردانی ئێزدی له ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره بوون، له ناحیەی سنوونێ ١٢٤یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە ته‌واوکران و تەسلیم بە ئاواره گه‌ڕاوه‌کان کرانەوە.
هابیتات له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه به‌وه ده‌کات، ئه‌وه یه‌که‌م قۆناغی نیشته‌جێکردنه‌وه‌یه له شاروچکه‌ی حه‌ردان سه‌ر به سنوونێ بۆ نیشته‌جێکردنه‌وه و ڕێکخراوەکە به‌هاوکاریی چه‌ند ئاژانسێکی دیکه و نووسینگه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌نجامی داوه.
پرۆژه‌که به ئامانجی نیشتەجێکردنی هاووڵاتییانی ئاواره‌بووی ده‌ستی داعشە و لەو ڕررەوە داوا له ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌کان ده‌کات پاراستن و ئاسایش و هه‌ستی پشت به‌خۆبه‌ستن و دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ئاشتییان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
لەو بارەیەوە، (یۆکۆ ئۆتسوکی)، سه‌رۆکی ئاژانسی هابیتات، ڕایگه‌یاند، ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌ر ئه‌وه نییه له ڕووی فیزیکییه‌وه ناوچه‌که چاک بکاته‌وه و خانووه‌کان بنیات بنێته‌وه، به‌ڵکو وا ده‌کات خه‌ڵکه ئاواره‌کان هه‌ست به مافی خۆیان بۆ هه‌بوونی موڵک بگێڕنه‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌که، تیرۆریستانی داعش له کاتی هێرشه‌که‌یاندا ٣٠٠٠ خانوویان ته‌نیا له سنوونێ کاول کردبوو و ٢٧٥ هه‌زار له دانیشتووانی چیای شنگال که زۆرینه‌ی ئێزدین ئاواره و بێ ماڵ مانه‌وه.