Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دیپلۆماسیەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەو بەرزترین ئاست

د.دلاوەر خالد ئاژگەیی*‮‬‮
پەیوەندیی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا و ئەمەریكا و وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە، لە ساڵی‮ ‬2016‮ ‬گەیشتە ئاستێكی‮ ‬بەرزی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬كە دەكرێت بە سەردەمی‮ ‬زیرینی‮ ‬دیپلۆماسیی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان ناوزەد بكرێت‮.‬
سەردانی‮ ‬سەرۆككۆماری‮ ‬فەرەنسا و سەرۆكوەزیرانی‮ ‬هۆڵەندا و ئیتاڵیا و هەر سێ وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بێنالۆكس لە‮ ‬یەك كاتدا و، دەیان وەزیری‮ ‬دەرەوە و بەرگری‮ ‬وەلاتانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا و سكاندیناڤیا و كەنەدا و ئەمەریكا و توركیا و ئێران و ئەوانی‮ ‬تر بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئاماژەیەكی‮ ‬گرینگە بە پێگەی‮ ‬گرینگی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و جیوپۆلیتیكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نە تانیا لە ئاستی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بگرە لە ئاستی‮ ‬جیهاندا‮. ‬لە هەمان كاتدا پەیامێك و سیگناڵێكی‮ ‬روون و ئاشكرایە لە لایەن كۆمەڵگای‮ ‬نیودەوڵەتی‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ئێستا و لە ئایندەدا رۆڵێكی‮ ‬كاریگەر و گرینگ لە گۆڕانكارییەكانی‮ ‬ناوچەكەدا دەگێڕێت كە زۆر لە وڵاتانی‮ ‬خاوەن سەروەری‮ ‬و سەربەخۆی‮ ‬ناوچەكە، ئەم رۆڵەیان پێ نەدراوە‮.
‬ئەمڕۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان وەكو فاكتەرێكی‮ ‬كارتێكەر لە رووداوەكانی‮ ‬ناوچەكە نە تەنیا رۆڵی‮ ‬كەریگەری‮ ‬هەیە،‮ ‬بگرە داڕێژەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دوارۆژی‮ ‬ناوچەكەیە و، ئەم راستییە لە كاتی‮ ‬سەردانی‮ ‬شاندە باڵاكانی‮ ‬بیانی‮ ‬بە ئاشكرا دەردەكەوێت لە كاتێكدا كە بۆچوون و رۆڵی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە بایەخەوە دەخرێتە بەر باس و گفتوگۆ‮. ‬ئەمە جگە لەوەی‮ ‬لە زۆربەی‮ ‬بڕیارە گرینگەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئەورووپا و كۆمسیۆنی‮ ‬ئەورووپا و رێكخراوە گرینگەكانی‮ ‬سەر بە‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا تایبەت بە عێراق و ناوچەكە، بە فەرمی‮ ‬ئاماژە بە رۆڵی‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بە تایبەتیش سەركردایەتیی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكرێت، چ لە دابینكردنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ناوچەكە و شەڕی‮ ‬داعش و پرسی‮ ‬پەنابەر و ئاوارەكان و ئاسایشی‮ ‬وزە و سیاسەتی‮ ‬پێكەوەژیان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كە لەگەڵ بەها ئەورواپایی‮ ‬و دیموكراسییەكان‮ ‬یەك دەگرنەوە‮.
گومان لەوەدا نییە ئەم دەستكەوتانە كە لە ئاست پەیوەندیی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وەدەستهاتوون، بەرهەمی‮ ‬خوێنی‮ ‬هەزاران شەهید و برینداری‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش و پێشترن‮، ‬هەڵبەت رۆڵی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان لە خوێندنەوەی‮ ‬دروست بۆ گۆڕانكارییەكان و گرتنەبەری‮ ‬سیاسەتی‮ ‬راگرتنی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬لە هاوكێشە گرینگەكانی‮ ‬ناوچەكە نابێت لە بیر بكرێت‮. ‬لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئاخۆ دەبێت ئەم دەستكەوتە دیپلۆماسییانە لە ساڵی‮ ‬نوێدا چۆن سوودیان لێ وەرگیرێت و بخرێنە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە تایبەتی‮ ‬پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان؟‮. ‬
ئاشكرایە ئەم دەرفەت و هەڵە مێژووییە، رەنگە جارێكی‮ ‬تر‮ ‬و لە ئایندەیێكی‮ ‬نزیك بۆ گەلەكەمان نەرەخسێنەوە‮.

‮❊ ‬نوێنەری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە لە‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا