Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لیژنەی ناوخۆی په‌رله‌مان: پلەی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ بەرز دەكرێتەوە

هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە پلەی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ بەرز بكرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەیش لیژنەیەكی هەشت كەسی دروست كراوە و كاری لەسەر دەكەن.

(نازم هەركی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "وه‌ك بڕیارە بەپێی یاسای ژمارە 18ـی پەرلەمانی كوردستان كە هەر ساڵێك شەشی تەمموز و 14ـی كانوونی یەكەم پلەی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ بەرز ده‌كرێتەوە؛ هه‌ڵبه‌ت هەموو ئەفسەران پلەیان بەرز دەكرێتەوە تاوەكو دەگاتە پلەی عەقید، بۆ ئەو مەبەستەیش لیژنەیەكی هەشت كەسی دروست كراوە و كار لەسەر ئەو پلەبەرزكردنەوەیە دەكات".

(هەركی) گوتیشی، ئەو لیژنەیە پێداچوونەوە دەكات و هەر ئەفسەرێك شیاوی پلەبەرزركردنەوە بێت، پلەی بەرز دەكرێتەوە بەپێی یاسای ژمارە 18 كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە.
ڕوونیشی كردەوە، ئەو پلەبەرزكردنەوەیە، تا ئەفسەر به‌ پله‌ی عەقید دەگرێتەوە.
بەپێی یاسا، چوار ساڵ جارێك پلە بەرز دەكرێتەوە، بەمەیش جگە لە پلەبەرزكردنەوە، مووچەكەیشیان زیاد دەكرێت.

بڵند ئیبراهیم