هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسیی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری له پاش تێكشكاندنی داعش‌یش نه‌شارده‌وه و به سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای راگه‌یاند، ''ده‌بێ ئه‌م هاه‌په‌یمانه‌تییه‌ی نێوانمان بمێنێته‌وه.'' هاوكات (سه‌رۆك ئۆلاند) رایگه‌یاند، ''ده‌بێ هه‌موو جیهان ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو بێ كه ئێوه كردووتانه و شتیوانتان بن.''
دواى سه‌ردانى سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له چیاى زه‌رتك، (مه‌سعوود بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى تایبه‌ت به پێشوازى شانده دیپلۆماتییه‌كان، پێشوازى له سه‌رۆككۆمارى فه‌ره‌نسا (فرانسوا ئۆلاند) كرد و كۆ بوونه‌وه؛ دواتر كۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی ساز درا و تێیدا
(سه‌رۆك بارزانی) له ده‌ستپێكی كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شییه‌كه‌دا. به‌گه‌رمی پێشوازی له (سه‌رۆك ئۆلاند) كرد كه جاری دووه‌مه سه‌ردانی كوردستان ده‌كا.
(سه‌رۆك بارزانی) هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ''جاری یه‌كه‌م شه‌ڕی تیرۆر له ئێمه نزیك بوو، ئێوه پشتیوانیی گه‌وره‌تان له ئێمه كرد له شه‌ڕی دژ به تیرۆر، پاش دوو ساڵ و نیو سه‌ربه‌رزتان كردین كه سه‌ردانتان كردینه‌وه.. چووینه چیای زه‌رتك، كه پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیرۆر له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌ده‌ست هێنا و هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تییش له ئاسمانه‌وه پشتیوانمان بوون.''
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، "راستە ئێستا شەڕ لەناو جەرگەی داعشە، بەڵام مانای ئەوە نییە کە داعش لەڕووی سەربازییەوە تێک شکا، ئیدی شەڕی داعش و هەڕەشەی تیرۆر کۆتایی پێدێت، رەنگە لەژێر ناوی دیکە و پەردەی دیکە رووبەڕووی تیرۆر ببینەوە، بۆیە ئەم هاوکاری و هاوپەیمانییە پێویستە بەردەوام بێت".
راشیگه‌یاند، ''بینیتان ناوچه‌یه‌كی زۆر به هه‌وڵ و قوربانی پێشمه‌رگه ڕزگار كراون، به ئومێدین مووسڵیش ئازاد بكرێ و قۆناغی دووه‌می ڕزگاركردنی كه سوپای عێراق ه‌برپای كردووه، سه‌ركه‌وتوو بێ.''
(سه‌رۆك بارزانی) هاوكات به سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای رایگه‌یاند، ''ئومێدمان پێتانه و ده‌مانه‌وێ له پاشه‌ڕۆژیشدا فه‌ره‌نسا پشتیوانمان بمێنێته‌وه.''
هاوكات سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا (فرانسوا ئۆلاند) رایگه‌یاند، '''سەرۆک ویستم لە سەرەتای ساڵی 2017 بێم بۆ کوردستان بۆ ئەوەی هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە بخوازم، لە ساڵی 2014 کە هاتمە کوردستان ئەوکات داعش نزیک بوو لە هەولێر، ئێوە خوازیار بوون کە فەرەنسا پاڵپشتی هەرێم بێ لە شەڕی دژ بە تیرۆر، فەره‌نسا بەو ئەرکە هەڵسا و بوو بە ئەندامی هاوپەیمان لە دژی تیرۆردا.''
(فرانسوا ئۆلاند) گوتیشی، ''بەبێ قوربانیدان و ئازایەتی پێشمەرگە زۆر ئەستەم بوو کە داعش تێکبشکێندرێ، ناوچەگەلێکی زۆریشمان بینی کە پێشمەرگە رزگاری کردوون کە بەخوێنی پێشمەرگە ئازاد کراون. لە چیای زەردتک بینیمان کە سەردانمان کرد ئیدی چیدی پێکهاتە ئایینەکان لە داهاتووی خۆیان ناترسن، پێشمەرگە بە بەرپرسیاره‌تیی خۆی هەڵسا لە شکاندنی داعش و دەبێ هەموومان و جیهانیش بەو بەرپرسیاره‌تییە هەڵسێ بۆ ئەوەی داعش بەتەواوەتی تێکبشکێندرێ.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هه‌روه‌ها گوتی، ''ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كردوویه‌تی كه له‌نێوبردنی تیرۆر بووه و، پێشمەرگە کڵێسا‌کان و شوێنە ئایینەکان ئاوەدان دەکەنەوە ئەوەش نموونەیەکی جوانە لە رۆژهەڵاتی ناوین. پێشمه‌رگه هه‌موو جیهانی له مه‌ترسیی تیرۆر ڕزگار كرد، ده‌بێ جیهانیش له‌به‌رانبه‌ر به‌م به‌رپرساره‌تییه هه‌ڵوێستی هه‌بێ و ئه‌وه‌ی ئێوه كردووتانه له‌به‌رچاوی بێ.''
(سه‌رۆك ئۆلاند) راشیگه‌یاند، ''ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و پێشمه‌رگه پارێزگاری لێ ده‌كات، تابلۆیه‌كی جوانه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا. هه‌روه‌ها كه پێشوازیتان له ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئاواره‌كان، هانده‌ر بووه كه كه‌مێك كۆمه‌ك له‌گه‌ڵ خۆماندا بێنین.''
(سه‌رۆك ئۆلاند) هه‌روه‌ها پرسی، ''چی دی ماوه بیكه‌ین، مووسڵ ڕزگار بكه‌ین؟، به‌ڵێ، ده‌بێ داعش له عێراق و سووریایش تێك بشكێ و له‌به‌ینی ببه‌ین.''
گوتیشی ''ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ بكرێ، چاره‌ی سیاسییه بۆ پاش ڕزگاركردنی مووسڵ، تا جارێكی دی ئه‌م ناوچه‌یه به ئیداره‌یه‌كی وا كه پارێزگاری له بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان بكا، بێته كایه‌وه.''
هه‌روه‌ها گوتی، ''ئەمە سەردانی من بوو بۆ ئێرە کە ویستم دەستخۆشیتان لێ بکەم و دەستخۆشی لە پێشمەرگە بکەم، هاوکاری لە ڕووی سەربازی و مرۆیی و بۆ هەرێمی کوردستان رابگەیه‌نم و سەربەرزین بەو ئەرکەی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە تیرۆردا بەجێیهێناوە.''
(فرانسوا ئۆلاند) یه‌كه‌م سه‌رۆككۆماری وڵاتیكی كاریگه‌ری ناو یه‌كێتیی ئه‌ووروپا و خاوه‌ن مافی ڤیتوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له وڵاته كاریگه‌ره‌كانی ناو هاوپه‌یمانێتیی نیوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مەریكا و به رێگه‌ی راوێژكار و راهینه‌ره سه‌ربازییه‌كانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و ناردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی هاوكاری و پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات.
بەگوێرەی لێدوانی چاودێرانی سیاسی، هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ پێشوازی له سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا کرد و هاوکات فەرنسایش وەک دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ هەرێمدا کردووە.
جێی ئاماژه‌یه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسادا، (كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى) جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، (مه‌سروور بارزانى) راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم كوردستان، (محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود)، سكرتێرى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان و (جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزى پێشمه‌رگه ئاماده بوون.