Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی به‌ فه‌رمی بۆ کۆنگرەی پارتی سی دی یۆی ئەڵمانیا بانگهێشت كراوه‌

ئەڵمانیا-KDP.info-  شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ فه‌رمی لە کۆنگرەی پارتی سی دی یۆی ئەڵمانیاییدا به‌شدار بوو و، تێیدا دواپەسەرەندنەکانی ناوچەکە لە کۆنگرەکەدا خرایه‌ به‌ر باسه‌وه‌.

 

٢٩یەمین كۆنگرەى پارتى (سى دى یۆى)ـى ئەڵمانیایی لە شارى ئێسنى ئەڵمانیا دەستى پێكرد. (هێمن هەورامى) ئەندامى سەركردایەتى و بەرپرسى پێوەندییەكانى دەرەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان سەرۆكایەتیى به‌ نوێنه‌رایه‌تیی پارتی و بە یاوەریی (سەعدوڵڵا بەروارى) بەرپرسى ناوچەى دۆسڵدۆف به‌شدار بوون.

 

(هێمن هەورامى) له‌باره‌ی به‌شدارییان رایگەیاند، پارتى دیموكراتى كوردستان وەك تاكە حزبى سیاسىی هەرچوار پارچەكەى كوردستان به‌ فەرمى بانگهێشت كراوە، ئەمەشى گەڕاندەوە بۆ ئەو سەركەوتنە دیپلۆماسیەى پارتى كە بەپێى فەرمانەكانى جەنابى (سەرۆك بارزانى) سیاسەتێكى كراوە و فرەئاڕاستەیان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەى پردێكى فراوانى پەیوەندى سیاسى بۆ هەرێمى كوردستان لەسەر ئاستى دونیا و سیاسەتى نێودەوڵەتى زیاتر جێگا بكاتەوە. 

 

نوێنه‌ری پارتی له‌و كۆنگره‌یه‌دا هه‌روه‌ها گوتی، ئەوەى كە پێى دەگوترێت دیپلۆماسییەتى حزبى، پارتى لە چەند ساڵى ڕابردوودا بەشێوەیەكى پراكتیكى پێڕۆی دەكات، بایەخێكى ئێجگار گەورەى هەیە بۆ داهاتووی هەرێمى كوردستان و بەهێزكردنى پێگەى هەرێمى كوردستان لە دیپلۆماسیەتى نێودەوڵەتی و پێگەى سیاسیى پارتى لە جیهان و ناوچەكەدا.

 

)هێمن هەورامى) دواپەرەسەندنەكانى ناوچەكە و ڕەوشى هەرێمى كوردستان و عێراقى گەیاندە ئەو شاندانەى كە بەشدار بوون لە كۆنگرەى پارتى سى دى یۆى ئەڵمانیا. هەروەها لە پەراوێزى كۆنگرەكەدا چەندید دیدار و دانیشتن لەگەڵ گەورە بەرپرسانى ئەو پارتە ئەنجام دا و لەسەر هەریەكە لە پەیوەندى نێوان هەولێر و بەغدا و ئۆپه‌ڕاسیۆنى مووسڵ و قارەمانێتیی هێزى پێشمەرگە بە وردى بۆ خستنە ڕوو. ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە سوپاسى هەرێمى كوردستان و هێزى پێشمەرگەى كوردستان و سەرۆك بارزانییان كرد.

 

سەنگەر هەورامى