Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سوپاسنامەیەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانه‌وه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پڕ بەدڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەم كە لە پرسەی خوشكی گەورەم ئەقلیمەخان هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆیان ڕاگەیاندووە.

سوپاسی هەموو ئەو سەركردە و كەسایەتییە سیاسیانەی ناوخۆ و عێراق و كۆنسووڵ و نوێنەری وڵاتان و كەسایەتییە ئایینەكان و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و كەسایەتییە فەرهەنگی و ئاكادیمی و كۆمەڵایەتییەكان و كۆی چینوتوێژەكانی كوردستان و، هاووڵاتیانی بەڕێز و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و ڕاگەیاندنكاران و هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەم كە تەشریفیان هێناوە و ئامادەی پرسەكەمان بوونە، هاوكات سپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی و كۆمەڵایەتییانەی هەرچوارپارچەی كوردستان و سەرۆك و سەركردە سیاسی و كەسایەتییەكانی وڵاتانی دراوسێ و جیهان ده‌كه‌م كه‌ لە ڕێگەی تەلەفۆن و ناردنی برووسكەوه‌ لە خەمی ئێمەیان كەم كردووەتەوە. خوای گەورە پادداشتی هەموو لایەكمان بدات.

هیوای تەندروستی و بەختەوەری بۆ هەموو لایەك دەخوازم

مه‌سعود بارزانی

10ـی 12ـی 2016