Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا کرد

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا کرد و لە دیدارەکەدا باس لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی كرا لەبەرانبەر تیرۆریستان و ستاییشی هەوڵی (سەرۆك بارزانی) و هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرا لە پاراستنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی پارێزگای نەینەوا.

ڕۆژی یەكشەممە 4ـی 12ـی 2016 لە شاری هەولێر (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (ئەنەس عەبدە) سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و عێراق و سووریا و دواپێشهاتە سیاسی و هاوكێشە تازەكان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر بارودۆخی شاری حەلەب بە تایبەت بارودۆخی نالەباری مرۆیی لەو شارەدا.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە باس لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی كرا لەبەرانبەر تیرۆریستان و ستاییشی هەوڵی (سەرۆك بارزانی) و هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرا لە پاراستنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی پارێزگای نەینەوا.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ ئەو هاوكارییانەی لەبواری جیاجیادا پێشكەشی گەلی سووریای كردووە و هەر بەم بۆنەیشەوە دیاریی ڕێزلێنانی گەلی سووریایان پێشكەشی سەرۆك بارزانی كرد.