ئامێدی-KDP.info- پەکەکە لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک ھاووڵاتییەکی شەھید کردووە، کەسوکارهكهشی دەڵێن، ئەوەی شەھید کراوە کوڕی ئەنفالکراوێكه و ھیچ تاوانێکی نەبووە، كه لە نزیک گوندەکەی خۆیان سێرهیان لێی گرت و شههیدیان كرد.
یەکێک لە کەسوکاری بنەماڵەی ئەو گەنجەی لە لایەن پەکەوە شەھید کراوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، (رەمەزان سگێری) ناسراو بە (بەڕۆژ) لەگەڵ چوار هاوڕێی دیکەیدا چوونەتە راوکردن لە گوندەکەیان لە سنووری ئامێدیدا و، بە دووربین چەکدارانی پەکەکەیان بینیوە و یەکڕاست گەڕاونەتەوە، بەڵام چەکدارانی پەکەکە بەدوایاندا چوونە و کەمینیان بۆ داناون و دەستڕێژی گوللەیان لێکردوون، لە ئاکامدا (بەڕۆژ) شەهید بوو و سێ له هاوڕێکانیشی دەستگیر کران و یەکێکیشیان رایکردووه، دواتر پەکەکە سێ هاوڕێکەی ئازاد کردوون.''
ئهو خزمهی (بهڕۆژ) كه نهیویست ناوی بهێنین گوتی، هۆکاری شەهیدکردنی (بهڕۆژ) و دەستگیرکردنی هاوڕێکانی لەلایەن پەکەکەوە، ئەوەیە کە نابێ کەس بچێتە ئەو سنوورانەوه کەچی ئەمە سنووری گوندی خۆیان بووە.
ئاماژەیشی دا، (بەڕۆژ) کورە ئەنفالکراوە و لە ساڵی 1988 رژێمی بەعس باوکی ئەنفال کردووە.
بەگوێرەی زانیاریی ئهو خزمهی (بهڕۆژ)، پەکەکە بوونەتە مایهی مەترسی لەو ناوچانەدا و جاری یەکەمیشیان نییە تهقه لە خەڵک دەکەن، پێشووتریش کەسێکی بەتوانا کە پەڕەشووتوان بوو، ههر لە لایەن پەکەکەوه تەقەی لێ کرا و ئێستا له رووی جهستهییهوه نیوهئینسانه، لە سنووری زاخۆیش هاووڵاتییەکی دیکەیان شەهید کردووە و لە سنووری شنگالیش دوو هاووڵاتی دیکەیان شەهید کردووە. راستی پەکەکە ههموو سنوورهكانی بهزاندوون و ئهمه دهستدرێژییه بۆ سهر خهڵكی سڤیل دهیكات.''
ئهو سهرچاوهیه زانیارییشی دا كه، پەکەکە جاری وا هەیە دێنە نزیک سنووری گوندەکان بە دووری 500 مەتر، لهبهر ئهوهشەوە کە فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانیان دهكهن، زیانی ماددی و گیانی بە خەڵکی ناوچەکە دەگات.
بڵند ئیبراھیم