Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعە، ته‌نیا دەنگ بە پڕۆژەیاسای هەولێر و بەغدا ده‌دات

بەغدا-KDP.info-  ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەڵێ، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیى نیشتیمانیى شیعه‌كاندا بڕیار درا، ئه‌وان تەنیا دەنگ بۆ ئەو پڕۆژەیاسایە دەدەن کە لەنێوان هەولێر و بەغدادا رێککەوتنی له‌باره‌وه‌ کراوە. 

(د. ئه‌شواق جاف) به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیموكراتى كوردستانـی راگەیاند، "هاوپه‌یمانیى نیشتیمانىی شیعه‌ له‌باره‌ی پێشنیازه‌كانى كورد كه‌ له ‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش كراوه‌ و، هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن گۆڕان و یه‌كێتییش پڕۆژه‌یه‌كى تر له‌باره‌ى بودجه‌ و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، كۆ بوونه‌وه‌ و تێیدا بڕیاریان دا به‌وه‌ى به‌ هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ رازى نه‌بن و، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ رێككه‌وتنى سه‌ره‌كى كه‌ له‌ ڕه‌شنووسى بودجه‌دا‌ هاتووه‌ و حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدایش رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه‌، له‌گه‌ڵ زیادكردنى مادده‌یه‌ك كه‌ جه‌خت له‌ پابه‌ندكردنى حكوومه‌تى بەغدا به‌ پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات.''

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌روه‌ها گوتی: " داوى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئێستا هاوپه‌یمانیى نیشتیمانى سه‌ردانى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تا سه‌عات 5ی ئه‌م ئێواره‌ىه‌ رێك بكه‌ون، چونكه‌ بودجه‌ ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.''


نەشوان بەرزنجی