Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بارزانی بۆ خه‌ڵكی عامودا: ئه‌وانی ئاڵای كوردستان ده‌سووتێنن، باجی تاوانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن

هه‌ولێر-KDP.info-  سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكی عامودا دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی كە ڕێچكەی نیشتیمانپەروەری و گیانی كوردایەتی و ڕەسەنایەتی سەردەكەوێت و شەرمەزارییش بۆ ئەوانە دەمێنێتەوە كە ئاڵای كوردستان دەسووتێنن و گەنج و لاوی كورد ئەشكەنجە و ئازار دەدەن. هاوكات رایده‌گه‌یه‌نێ، دواجار باجی ئەو تاوانانەیان هەر دەدەن.

 

ده‌قی پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ خەڵكی خۆراگری عامودا:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی خەڵكی خۆڕاگری شاری عامودا دەكەم، كە بەرگریكاری ڕەسەنایەتی و نیشتیمانپەروەری و بەها بەرزەكانی گەلی كوردستانن. دەستخۆشیتان لێ دەكەم كە بە پشوودرێژی و بەرخودانتان ئاڵای كوردستان دەپارێزن كە ئاڵای خوێنی شەهیدان و هێمای پێكەوەژیان و ئاشتیخوازییە.
لەوە دڵنیاتان دەكەمەوە كە ڕێچكەی نیشتیمانپەروەری و گیانی كوردایەتی و ڕەسەنایەتی سەردەكەوێت و شەرمەزاری بۆ ئەوانە دەمێنێتەوە كە ئاڵای كوردستان دەسووتێنن و گەنج و لاوی كورد ئەشكەنجە و ئازار دەدەن و، دواجار باجی ئەو تاوانانەیان هەر دەدەن.
مه‌سعوود بارزانی
3ـی 12ـی 2016