Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مه‌سروور بارزانى دواڕۆژى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێی ئه‌مریكادا تاوتوو ده‌كات

ئەمەریکا-KDP.info-  بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و زانینی دید و بۆچوونی  بەرپرسانی باڵای ئێستا و داهاتووی ئیدارەی ئەمەریکا و تیمی دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى نوێى ئه‌مەریكا، (مەسروور بارزانی) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سەردانی واشنتنی کرد.

لەم سەردانەدا، فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش یاوەری (مەسروور بارزانی) کردووە؛ (مەسرور بارزانی) دەیەوێت، لەم سەردانە پڕ لە جوڵە دیپلۆماسیەدا، لە هەڕەمی وڵاتانی جیهانەوە، خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە، لەتەک خەباتی دیپلۆماتیانەی گونجاودا، جارێکی دیکە پرسی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە تاووتوێبکات.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مەبەستیەتی لەگەڵ ئیدارەی ئێستا و داهاتووی ئەمەریکا، باس لە ئاییندەی کوردستان و پێشمەرگە بکات، بەتایبەت کە چەندینجار ئەمەریکاییەکان کوردییان بە دۆستی نزیکی خۆیان زانیوە و پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامی پێشمەرگە بوون لەشەڕی تیرۆردا. ئەمە جیالەوەی ئەم پاڵپشتییە بۆ پێشمەرگە، لە لایەن چەندین ئەندامی تیمەکەی ترەمپیش  دووپات کراوەتەوە.

هەروەها (مەسروور بارزانی)، نیازی وایە لە چەندین سیمینار و کۆبوونەوە لە ناوەندەکانی تینک تانکی ئەمەریکا، بە ئامانجی دیالۆگی زیاتر و بیروبۆچوون و لێکتێگەیشتنی زیاتر لەسەر هەرێمی کوردستان بەشداری بکات.

لەیەکەم وێستەگەشیدا لە ناوەندی گەشەپێدانی ئەمەریکا، (مەسروور بارزانی)، بیروبۆچوونەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ناوەندە، لەبارەی وتوێژەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێکرد، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد لە ناوچەکەدا.
هەروەها (مەسروور بارزانی)، نیازی وایە لە چەندین سیمینار و کۆبوونەوە لە ناوەندەکانی تینک تانکی ئەمەریکادا، بە ئامانجی دیالۆگی زیاتر و بیروبۆچوون و لێکتێگەیشتنی زیاتر لەسەر هەرێمی کوردستان بەشداری بکات.

(مه‌سروور بارزانى)،  بۆ كوردستان ٢٤ رایگه‌یاند، ئامانجمان له‌ سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ واشنتن بۆ ئه‌وه‌یه‌ سووپاسى ئیداره‌ى ئا بكه‌ین بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ ناردوویه‌تى و هه‌روه‌ها له‌ ئیداره‌ى نوێش زیاتر تێبگه‌ین. بێگومان بیروبۆچوونى خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان تاوتوو ده‌كه‌یەن، به‌ڵام هێشتا ده‌ستبه‌كار نه‌بوون، بۆیه‌ ره‌نگه‌ نه‌توانن به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى سیاسه‌تى خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دانیێڵ بنیامین، لێكۆڵەر لە ناوەندەی گەشەپێدانی ئەمەریكا گوتى، راوێژكاری ئەنجومەنی ئاساییشی ھەرێمی كوردستان لێرە بیروبۆچوونەكانی له‌گەڵ ئێمە ئاڵوگۆڕ كرد، من خۆم لە سەر مێژووی كورد لە عێراق و كوردستان و ئاستەنگەكان و كۆمەڵكوژی ئەنفال خوێندوومە. ئەو نەھامەتیانە ترسی لای كورد لەسەر مانەوە لە عێراق دروست كردووە. لێرە تاوتوێی دۆزینەوەی رێگەیەكیش كرا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی. ئەمە ھەمووی بە ئامانجی دەستەبەركردنی ئاساییش و فەراھەمكردنی مافەكانی كورد. ھەروەھا پێویستیی بۆ گفتوگۆی بەرھەمھێن لەگەڵ بەغداد و ھێنانە دی ئەمە".

لەم سەردانەدا، فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستانیش یاوەری (مەسروور بارزانی) کردووەو بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئەمەریکا و ناوەندەکانی دیکەی ئەو وڵاتە لەبارەی دید و تێڕوانینی ئەمریکاییەکان بۆ ئایندەی کوردستان کۆببێتەوە.