Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بارزانی و بایدن، دۆخی مووسڵ و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقیان خسته‌ به‌ر باسه‌وه‌

هه‌ولێر-KDP.info-  لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان (سەرۆك بارزانی) و (جۆ بایدن)جێگری سەرۆكی ئەمەریكادا قۆناغەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ تاوتوو كرا و، پشتگیریی ئه‌مه‌ریكایش بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق دووپات كرایه‌وە.


ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشەممە 29ـی 11ـی 2016، (جۆ بایدن) جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (مەسعوود بارزانی) جێگری سەرۆكی ئەمەریكا كرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جێگری سەرۆكی ئەمەریكا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی (سەرۆك بارزانی) و خانەوادەی هەموو ئەو پێشمەرگانە كرد كە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا گیانی خۆیان فیدا كردووە و شەهید بوونە. هەروەها پیرۆزبایی و دەستخۆشیشی لە هێزی پێشمەرگە كرد بە بۆنەی ئەو سەركەوتنانەی لەبەرانبەر تیرۆریستاندا بەدەستیان هێناوە.
لە بەشێكی تری ئەم پەیوەندییەدا هەردوولا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراقیان بە باش وەسف كرد كە دەستكەوت و سەركەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە، بە پێویستیش زانرا ئەو هەماهەنگییە بەردەوام بێت. جێگری سەرۆكی ئەمەریكا پشتگیریی وڵاتەكەیشی بۆ ئەو هەماهەنگییە دووپات كردەوە.
هەر لەو پەیوەندییە (سەرۆك بارزانی) سوپاسی ئەمەریكای كرد كە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە و هەماهەنگییەكەی بووە لەگەڵ هێزەكانی عێراقیدا.