Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

میرانی: پڕۆژەی یەکلایەنەمان نییە.. کاوە مەحموود: ئەم گفتوگۆیانە بۆ دروستکردنی پڕۆژەیەکی واقیعی و گرینگە

هەولێر-KDP.info-  (فازڵ میرانی) ڕایگەیاند، پڕۆژەی یەکلایەنەمان نییە، بەڵکو دەمانەوێ ڕاکان کۆ بکەینەوە و پڕۆژەی هاوبەشمان هەبێ، بۆ دەربازبوون لەو دۆخی تێیکەوتووین.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، شادنی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان کە (فازڵ میرانی) سەرۆکایەتیی دەکات، لەگەڵ حزبی شیوعیی کوردستاندا کۆ بووەوە، پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەش، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا لەبارەی ئەوەی کە پارتی بۆ گفتوگۆکان پڕۆژی نییە، (میرانی) رایگەیاند، پڕۆژەی یەکلایەنەمان نییە، بەڵکو دەمانەوێ ڕاکان کۆ بکەینەوە و پڕۆژەی هاوبەشمان هەبێ، بۆ دەربازبوون لەو دۆخی تێیکەوتووین.

هاوکات (کاوە مەحموود) سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان ڕایگەیاند، دەستپێشخەری هەیە و گرینگە بۆ ئەوەی ببێ بە پڕۆژەیەک.. ئەم گفتوگۆیانە بۆ دروستکردنی پڕۆژەیەکی واقیعی و گرینگە.. پارتی لەگەڵ کایەنەکاندا کۆ دەبێتەوە و ڕای خۆی خستووەتە ڕوو، دەبێ لایەنەکانیش ڕاکانیان بخەنە ڕوو تا دواجار بگەین پڕۆژەیەکی هاوبەش.

راشیگەیاند: "ھاتنی شاندی پارتی و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەكاندا، مانای ئەوەیە كە گوێ دەگرن و دەیانەوێت پڕۆژەیەكی راستەقینە دروست بكەن، بۆیە ئەو گوێگرتنەی شاندی پارتی دەیكات مەسەلەیەكی گرینگە، پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەكان بیروبۆچوونی خۆیان پێشكەشی پارتی بكەن، بۆ ئەوەی لە دواییدا ھەموو لایەنەكان بە یەكەوە بتوانن میكانیزمێك دروست بكەن، دەستپێشخەرییەكە ببێت بە پڕۆژەیەك بۆ چارەسەر".


دوێنێ دووشەممە، شاندی دانوستانکاری پارتی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامیدا کۆ بووەوە و، بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر ئەمڕۆ، لەگەڵ حزبی سۆشیالیست‌دیموکراتی کوردستان و پارری کرێکاران و ڕەنجەدەران و حزبی زەحمەتکێشاندا کۆ ببێتەوە. وایش بڕیارە حەفتەی دابێ، شاندی دانوستانکاری پارتی سەردانی سلێمان بکات و لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆراندا کۆ ببێتەوە.