Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"بکوژانی د. وشیار ئیسماعیل ددانیان بە تاوانەکەیاندا نا"

هەولێر-KDP.info-  لە راگەیێنداروێکدا کە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە رۆژی 27-11-2016 بڵاویکردەوە و هاتووە: "دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد و فراوان لەسەر رووداوی شەهیدکردنی دکتۆر وشیار ئیسماعیل، تیمی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیی چەندین سەرەداوی دەستکەوێت".

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیێنێت: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 27-11-2016 توانرا بکوژی سەرەکیی و هاوکارەکەی دەستگیر بکرێن و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ددانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە".

بەپێی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی هەولێر "لەپێناو ئاشکرابوونی رەهەندەکانی ئەم تاوانە، لێکۆڵینەوە بەردەوامە و گشت رێکارە یاساییەکان گیراونەتەبەر".

شەوی سێشەممە 22-11-2016 لەگەڕەکی شادی شاری هەولێر و لەماڵەکەی خۆیدا لە مزگەوتی عومەر بندیان، مامۆستا وشیار ئیسماعیل کادیری باڵای یەکگرتووی ئیسلامی، تەقەی لێکرا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەست دا.