Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان: لەم حەفتەیەدا سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كەین

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان (مەحموود محەمەد) رایدەگەیەنێت کە پارتی  لەم حەفتەیەدا سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات و، بۆ ئەو مەبەستەیش مه‌كته‌بی سیاسی پارتی لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) و بیرو ڕا گۆڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر میكانیزم و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردن و به‌ كرده‌نیكرنی په‌یامه‌كه‌.

دەقی راگەیاندراوی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان:

هه‌روه‌كو له ‌چه‌ند رۆژی رابردوودا پشتیوانی پارتیمان بۆ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و به‌ ده‌روازه‌ی چاره‌ی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانمان زانی، له‌م حه‌فته‌یه‌شدا سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ین.

مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) و بیرو ڕا گۆڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر میكانیزم و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردن و به‌ كرده‌نیكرنی په‌یامه‌كه‌.

مه‌حمود محه‌مه‌د

گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان