Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د.محەممەد خورشید: دەبێ گەڕەكە عەرەبەكانی كەركووك لە چەك دابماڵرێن

كەركووك-KDP.info- ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی لە كەركووك دەڵێ، دەبێ ئەو گەڕەكانەی عەرەبێكی یەكجار زۆری ئاوارەیان بۆ هاتووە لە شاری كەركووك، هەوڵی گەراندنەوەیان بدرێت و، گەڕەكە عەرەبەكانی كەركووكیش لە چەك دابماڵرێن.

 

(د.محەمەد خورشید)، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەر پیلان و دەستێكی تیرۆر بیەوێت رەوشی شاری كەركووك تێك بدات، سەركەوتوو نابێت، تەنیا دەتوانن كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و چەكدار و خۆكوژ بەكار بێنن وەكو ڕووداوەكانی دوێنێ، بەڵام هەرگیز ناتوانن ناچەكە و بەشێك و شوێنێكی كەركووك بگرنە دەست یان بە ئامانجە گڵاوەكانیان بگەن، چونكە هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی كەركووك هەمیشە لەوپەڕی ئامادەباشیدان".

 

(خورشید) جەختیشی كردەوە: "دوای كۆتاییهاتنی ئەم رەوشە دەبێ هەموو لایەك بە پلانەكاندا بچنەوە بۆ ئەوەی ئەم ڕووداوە دووبارە نەبێتەوە. دەبێ ئەو گەڕەكانەی عەرەبێكی یەكجار زۆری ئاوارەیان بۆ هاتووە، هەوڵی گەراندنەوەیان بدرێت و گەڕەكە عەرەبەكانی كەركووكیش لە چەك دابماڵرێن، چونكە ئەگەر هەروا خەڵكی چەكداری تێدا بێت، كێشە دەبێت بۆ ئەمنییەتی شارەكە".

 

سەرباز واحد