Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

قایمقامی مەخموور: هیچ هاووڵاتییەك بە هۆی بۆنی كبریت و دووكەڵی نەوتەوە تەندروستیی تێك نەچووە

مەخموور-KDP.info- قایمقامی مەخموور دەڵێت، هەر چەندە دووكەڵ و بۆنی كبریت خەڵكی مەخمووری هەراسان كردووە، بەڵام هیچ هاووڵاتییەك رەوانەی نەخۆشخانە نەكراوە.

 

(رزگار مستەفا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "خەڵی مەخموور بە هۆی دووكەڵی نەوتی گەیارەوە كە لەلایەن داعشەوە ئاگری تێ بەردراوە، تاوەكو ئێستا كۆنترۆڵ نەكراوە و خەڵكی هەراسان كردووە".

 

(مستەفا) گوتیشی، جگە لەوەی كبریتیش كە كارگەكەی لەلایەن داعشەوە تەقێندراوەتەوە، بۆنی زۆری هەیە و خەڵك پێی بێزار بووە، بەڵام بەو هۆیەوە كەس رەوانەی نەخۆشخانە نەكراوە، كە تەندروستیی تێك چووبێت.

 

بڵند ئیبراهیم