Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرحەد قادر: 14 تیرۆریستمان كوشتوون و بە سزای گەلیان دەگەیێنین

كەركووك-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك دەڵێ، ئەو شوێنانەی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە ناوشارەوە رایان كردبوو بۆی، هەڵمان كوتاوەتە سەریان و لە گوندی زیلانە 11 تیرۆریستمان كوشتن و، ئێستایش لە گوندی سیانەین 3 تیرۆریست كوژراون.

عەمید (سەرحەد قادر)، بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو شوێنانەی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە ناوشارەوە رایان كردبوو بۆی، هەڵمان كوتاوەتە سەریان، لە گوندی زیلانە 11 تیرۆریستمان كوشتن، ئێستایش لە گوندی سیانەین لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە و، چەند تیرۆریستێكی داعش لەوێ خۆیان حەشار دابوو، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەكی زۆر تواندرا سێ تیرۆریست لەوێ بكوژرێن، واخەریكی كێوماڵێكی گەورەیشین لەوێ و هەر تیرۆریستێك هەبێت، بە سزای گەلی دەگەیێنین".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكان دەشڵێ: "هەر تیرۆریست، هەر لایەنگرێك و هەر كەسێكی دوێنێ هاوكاریی كردبن و رێنیشاندەریان بووبێت یاخود ئاڵای بۆ بەرز كردبنەوە یانیش دەرگای مزگەوتەكانی بۆ كردبنەوە لە شاری كەركووك، ڕووبەڕووی دەبینەوە و لەناوی دەبەین، چونكە نابێ ئەوانە بمێنن و باری ئەمنیی شاری كەركووكیان تێك داوە".

 

سەرباز واحید