Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لیوا مەحموود كاكەیی: لە دوو رۆژدا 150 بۆمب هەڵگیراونەتەوە

باشیك-KDP.info- فەرماندەی كەتیبەی ئەندازەی سەربازیی سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانیی یەك رایگەیاند، داعش بۆمبێكی زۆری لە ناوچە ئازادكراوەكاندا داناوە، لەو دوو رۆژەیشدا توانراوە 150 بۆمب هەڵبگیرێنەوە.

لیوا (مەحموود كاكەیی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی گوند و ئاواییەكانی هەر سێ میحوەری باشیك، تلسقۆف و ناوەران، تا ئێستا توانیومانە 150 بۆمب پووچەڵ بكەینەوە و لەناویان ببەین".

(كاكەیی) گوتیشی: "ئێستا سەرقاڵی خاوێنكردنەوەی ئەو شوێنانەین كە ڕزگار كراون، بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا خەندەق لێ بدەن و ساتر دروست بكەن، كە داعش لەو ناوچانە بۆمبێكی زۆری چاندووە و  زۆربەی زۆری بۆمبەكانیشی لە میحوەری ناوەران دانابوو، پاشان لە میحوەری تلسقۆف ژمارەیەكی زۆری داناوە، لەگەڵ ئەوەی داعش لەو ناوچانەدا زۆر تۆنێلی لێداوە".

 

ڕابین شێروانی