Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆك ئۆباما جەختی كرده‌وه‌ لە پاڵپشتیكردن و پشتیوانیكردنی سەربازیی سوپای ئەمەریكا بۆ هێزی پێشمەرگە

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێردەی تایبەتی (سەرۆك ئۆباما) بۆ هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش، وێڕای ئاماژەدان بە بایەخی ستراتیژیی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی، سوپاس و پێزانینی ئەمەریكای بۆ قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە و سەركردایەتیكردنی شەڕ و دەستپێشخەرییەكانی (سەرۆك بارزانی) دووپات كردەوە و ئەوەیشی ڕاگەیاند كە (سەرۆك ئۆباما) جەختی لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و پشتیوانیكردنی سەربازیی سوپای ئەمەریكا بۆ هێزی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش كردووەتەوە.

ئه‌مڕۆ شەممە 22ـی 10ـی 2016، لە سەلاحەدین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (برێت مەكگورك) نێردەی تایبەتی (سەرۆك ئۆباما) بۆ هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا نێردەی تایبەتی (سەرۆك ئۆباما) بۆ هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش وێڕای ئاماژەدان بە بایەخی ستراتیژیی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی، سوپاس و پێزانینی ئەمەریكای بۆ قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە و سەركردایەتیكردنی شەڕ و دەستپێشخەرییەكانی (سەرۆك بارزانی) دووپات كردەوە و ئەوەیشی بە (سەرۆك بارزانی) ڕاگەیاند كە (سەرۆك ئۆباما) جەختی لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و پشتیوانیكردنی سەربازیی سوپای ئەمەریكا بۆ هێزی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش كردووەتەوە.

هەر لەم دیدارەدا باس لە قۆناغەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ كرا و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی تیرۆریستان لە پارێزگای نەینەوا تاوتوو كرا.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.