Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

داعش بە دەیان هەمەری سەربازیی لێ تەقێنراوەتەوە.. پێشمەرگە لە سێ میحوەرەوه‌ سەرکەوتوونە

ناوەران-KDP.info-  فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات ئەمڕۆ دەیان هەمەری سەربازیی بۆمبڕێژکراوی داعش تەقێنراونەتەوە و، رێگا نەدراوە خۆیان بە سەنگەری پێشمەرگەدا بتەقێننەوە؛ داعش زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

 

عەمید بەهرام دۆسکی، لە فەرماندەکانی میحوەری ناوەران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە میحوەری ناوەران و باشیک و تلسقۆفەوە هێرشی توندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سەر سەنگەرەکانی داعش هەبووە، توانراوە لە هەرسێ میحوەر هێرشی بکرێت و سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنرێت، بە جۆرێک لە هەرسێ میحوەر دەیان هەمەری سەربازییداعش تەقێنراونەتەوە کە ویستویانە خۆیان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا بتەقێننەوە. دەیان چەکداری داعش لە بەرەکانی جەنگدا کوژراون؛ دیارە بەشێکی زۆریان بە زۆر لە مووسڵەوە هێنرابوون بۆ بەرەکانی جەنگ، لە کاتێکدا لەماوەی هێرشی سەربازی بۆ سەر هەرسێ میحوەری پلانی سەربازی بە تەواوەتی جێبەجێ بووە بە زیادەشەوە؛ چونکە پێشڕەویکردنەکەی پێشمەرگە زۆر خێرا بووە."

 

 دەیشڵێت: "داعش زۆر تاکتیکیان بەکار هێنا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی پێشمەرگە ببنەوە، بەڵام پێیان نەکرا لە زۆربەی پیلانەکاندا شکستیان هێناوە و ئێستاش پێشمەرگە لە هەرسێ میحوەرەکەوە بەرەو پێشەوە دەڕۆن".

 

کارزان سەباح هەورامی