هه‌ولێر-KDP.info- پلانه‌كه له‌لایه‌ن (سه‌رۆك بارزانی) فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه دانراوه و، پێشمه‌رگه له چه‌ندین میحوه‌ره‌وه پێشڕه‌ویی كردووه؛ له‌م به‌ره‌به‌یانه‌وه توانیویه‌تی چه‌ندان گوند و ئاوایی له چنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكات و زه‌برێكی كاریگه‌ریشیان تێ سره‌وێنێت.
عه‌قید(هیوا خدر) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''له هه‌ر سێ میحوه‌ری باشیك و ناوه‌ران و تلسقۆفه‌وه، هێزی پێشمه‌رگه پێشڕه‌وی كردووه و، پلانه‌كه كه (سه‌رۆك بارزانی) فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، وه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێ و تا ئێستا چه‌ندان ناوچه له تیرۆریستان پاك كراونه‌ته‌وه. له میحوه‌ری ناوه‌ران هه‌ر دوو گوندی فازلیه و خورسه‌بات ڕزگار كراون.''
له شه‌وی رابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆكه، فرۆكه‌ی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش، به‌رده‌وام بنكه و باره‌گاكانی تیرۆریستان بۆردوومان ده‌كه‌ن و زه‌برێكی كوشنده له تیرۆریستان وه‌شێندراوه و زۆرێكیان زر لێ كوژراون، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تیرۆریستان له ترسی به‌ئامانجگرتنیان له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه خۆ ده‌خزێننه شوێنه گشتییه‌كانه‌وه وه‌ك نه‌خۆشخانه‌كان.
عه‌قید (هیوا) ئاماژه‌یشی دا، ''داعش وره‌ی نه‌ماوه و به‌رگریی جارانی نه‌ماوه؛ ڕاستییه‌كه‌ی له هێزی پێشمه‌رگه تۆقیون، هێزی پێشمه‌رگه‌یش له‌و هێرشانه‌دا ده‌یه‌وێت به كه‌مترین زیان ناوچه‌كه ناوچه‌كه ڕزگار بكاته‌وه، ئه‌گه‌رنا هه‌ر له ئێستاوه ده‌توانێت زۆر به خێرایی زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی دیاری كراون ڕزگار بكات.''
ڕابین شێروانی