Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد

هه‌ولێر-KDP.info-  (سه‌رۆك بارزانی) له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقدا، قۆناخی یەکەمی پڕۆسەی ئازادکردنی مووسڵیان خستە بەر باس و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا بەرز نرخاند، کە لە سایەی ئەو ئاستە بەرزەی هەماهەنگی و هاوکارییەی نێوان هەردوولا بەدەست هاتووە.


ئه‌مڕۆ چوارشەممە 19ـی 10ـی 2016، لە سەلاحەدین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (فالح فەییاز) ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا قۆناخی یەکەمی پڕۆسەی ئازادکردنی مووسڵ خرایە بەر باس و  سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا بەرز نرخێندرا، کە لە سایەی ئەو ئاستە بەرزەی هەماهەنگی و هاوکارییەی نێوان هەردوولا بەدەست هاتووە. هەروەها جەخت کرایەوە کە ئەو هەماهەنگی و هاوکارییە بۆ قۆناغەکانی داهاتووش و لە هەموو ئاستەکاندا بەردەوام دەبێت.